ئەگەر ڕووبار،
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا،
من ئامادەی هەڵوەرینم.
ئەگەر ئاسمان،
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا،
من ئامادەی هەڵفڕینم.
من ئامادەی توانەوەم،
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور.[1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1996
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17