ناتناسم نا،
هەرچەند وەکوو هەناسەی و
دە ڕۆح و گیانم خزیوی.
بە تۆ نامۆم
هەرچەند وەک خۆم
لە ئاوێنەی ڕووبەڕوومدا ڕاوەستاوی.
بۆ تۆ دەگریم،
–ئەی شاعیرە غەمبارەکە–
بۆ بە چارەنووسی منا گرێ دراوی؟ [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1994
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 47