چاوەکانت.. دوو هۆڵی گەش و ناسکن
کۆنگرێسی خەمی هەموو جیهانیان
تیا گیراوە
لێوەکانت... دوو قردێلەی ئاڵ و تەنکن
گەورەترین چەپکە خەمیان
پێ بەستراوە
ئەی خەمەکەم
لە پەرستنی چاو و دەم
مەحاڵە ڕۆژێ کۆڵ بدەم
چونکە من وەک... سەرۆکێکی هەمیشەییی کۆنگرەکەم
چونکە من وەک.. ئینجانەیەکی چەپکەکەم
بەو دوو چاوانەت... دەبینرێم
بەو دوو لێوانەت.. ماچ دەکرێم[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 44
Escriba su comentario sobre este artículo!