پیاو بە قسە، کەر بە پەتک دەبەسترێتەوه
وتراویشە: # پیاو سەر دەدۆڕێنێ، بەران قسە نادۆڕێنێ#، ئەو مرۆڤەیە کە هەموو کاتێک لەسەر پێیە و ئامادەیە بۆ هاوکاری و بە پیلەوەچوون و دەستگرتن و کۆمەکی خەڵکانی دەوروبەری، ئەو کەسەی ئەو خاسییەتانەی هەبێت بە قسە ڕادەگیرێت و قسەی خۆی دەباتە سەر و سەری لەسەر دابنێت قسەکەی نادۆڕێنێ، ئاژەڵی وەکوو گوێدرێژیش بەپەتک و گوریس و حەبل و کندرەوە دەبەسترێتەوە، بۆیە کورد وتویەتی: پیاو بە قسە و کەر پەتک دەبەسترێتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 40