دوێنێ «خۆر» چەپکێ لە پرچی
لێ ون بووبوو
ئەم بەیانییە کە تۆم بینی
بە قژتەوە.. پۆستجێ بوو
***
دوێ شەو لەلای ماڵتانەوە
شەوگار کەمێ کاڵ بووبووەوە
ئەمڕۆ بیستم
چاوەکانت پێ ڕشتبوو
***
دوو ئەستێرەی خنجیلانەی
جوان و ساوا
بەر شەوارەی چاوت کەوتن
بەرەبەیان.. جووتێ گوارە بوون
لە گوێتا.
***
خانم هەر ئەم شیعرەم ماوە.. ئەوا ئەویش بە فیدات بوو
نەکەی پێم بڵێی «نامەوێ» بۆ نازێکت بیخەرە کار
ئەگەر هەر هیچ.. هەر هیچ نەبوو
بەو دەم و دانە وردانەت.. لەجیاتی بنێشتی دارچین
کەمێ بیجوو.[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 26
Escriba su comentario sobre este artículo!