ناونیشانی بابەت: خۆ بە کەمزانینى منداڵ
ناوی نووسەر: #لەیلا بەرزنجی#
زۆرێک لەدایک و باوکان دەیانەوێت منداڵەکانیان ئاوابێت کە دەوروبەر دەیەوێت نەک ئەوەی کە منداڵەکە خۆی چۆنە ئەمەش دەبێتە هۆی هەستکردن بەکەمایەتی و پشتبەستن بەکەسانی تر و نەدانی بڕیاری گونجاو یاخود ئەوکارانەی کە دەیەوێت بیکات دەبێت کەسەکانی دەوروبەری بڕیاری بۆ بدەن چونکە ناتوانێت بەگوێرەی ویستی کارەکان بکات، ئەم خۆبەکەمزانینە بەردەوام دەبێت و لەگەڵیدا گەورە دەبێت ناتوانێت وەک کەسێکی کامڵ هەڵسوکەوت بکات چونکە تاقیکردنەوەکانی کە دێتە پێشی کاریگەریی لەسەر دەروونی درووستکردووە هەرچەندە زۆرجار منداڵ تووشی پێ هەڵخلیسکان دەبێت پێویستە خۆی بڕوات و بەربەستەکانى بەردەمی خۆی تێپەڕێنێت نەک ئەزموون و کاری کەسانی تر تاقیبکاتەوە. پێویستە لەسەر دایک و باوک شەرم نەکەن لە هەڵەی منداڵەکانیان لە بەردەم خەڵکدا، چونکە منداڵ دەیەوێت خۆیبێت و شتەکانی دەوروبەری تاقیبکاتەوە، هەندێکجار دایبابان منداڵەکانیان دەشکێننەوە بەوەی کە نمرەیەکی وەک پێویست نەهێنێت یاخود نەتوانێت پلەی دەرچوون بەدەست بهێنێت ئەوا دەکەونە سەرزەنشت کردنی و شکاندنەوە، بە جۆرێک کەسەکانی هاوتەمەنی خۆی زۆر لا گەورە دەبێت و باوەڕی بەخۆی نامێنێ و ڕەنگە ببێتە هۆی سەرنەکەوتنی و بڕینی قوناغەکانی خوێندنی، تا ئەو ڕادەیەیی وایلێدێت قوتابخانە بەجێدەهێڵێت و لە گۆشەیەکی ماڵەوە ژیان دەکات هەرچەندە زۆر جار منداڵ توانا شاراوەکانی دەرنەخستوە و هیچ کەسێک دەستی نەگرتووە هەتا خۆی پێبگەیەنێت لە دوای شکستی قوتابخانە لەمەشیان شکست دەهێنێت و ئیتر هیچ ویست و ئارەزوویەک بوونی نامێنێ، لەبەر ئەوەشە داوا لە دایە و بابان دەکەین لێبگەڕێ منداڵەکەت با خۆیبێت با خۆی ویستەکانی هەڵبژێرێت و زەمینەسازی بکە بۆ توانا شاراوەکانی، لە کاتی شکست پشتی بگرە هەوڵبدە ڕێگەی ڕاست بدۆزێتەوە با ئەوەبێت کە خۆی دەیەوێت نەک ئەوەی کەسەکانی چواردەوری یاخوت تۆ دەتەوێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 47
Escriba su comentario sobre este artículo!