جۆ لە جۆخێنی خۆت، کوڕ لە دۆخێنی خۆت.
جۆخین: بەو جێگە دەوترێت کە جووتیار لەسەر کێڵگە تەختی دەکات و خەرمانی ساڵی لەسەر کۆدەکاتەوە، واتە: ئەگەر جووتیارێک خاوەنی جۆ بێت، دەبێت لەسەر جۆخێنی خۆی بێت، یان ئەگەر کەسێک خاوەنی منداڵ بێت، دەبێت لە پشتی خۆی بێت، مەبەست لەوەیە هەموو ئەو شتانەی مرۆڤ لە ژیانیدا شانازی پێوەی دەکات، دەبێت بە ڕەنج و تێکۆشانی خۆی بەرهەمی هێنابێت، واتە: خوازراو نەبێت کەی ویستیان لێت بسەننەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 5