لە گفتوگۆیەکی کراوەدا کە بڕیارە ئەمڕۆ #07-07-2024# بڵاو بکرێتەوە، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لەگەڵ توێژە جیاوازەکانی شاری #سلێمانی# لەبارەی چەند پرسێکی هەنووکەیی پەیوەندیدار بە دۆخی کوردستانەوە دەدوێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 07-07-2024، گفتوگۆیەکی کراوەی #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، لەگەڵ توێژە جیاوازەکانی خەڵکی ئەو شارە، پەخش بکرێت کە بەشی یەکەمیەتی و لە داهاتووشدا بەشی دووەمی بڵاو بکرێتەوە.
وەک لە بانگەشەی دیدارەکەدا هاتووە، نوێنەرانی توێژە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی و میوانداری سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەکەن و سلێمانی بە ماڵی خۆی دەزانن، لە بەرانبەردا سەرۆکوەزیران پێیان ڕادەگەیەنێت خۆم بە خزمەتکاری هەمووتان دەزانم.
لەوەتەی کابینەی نۆیەمە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین جار لەگەڵ قوتابییان و گەنجان و توێژە جیاوازەکانی کوردستان کۆ بووەتەوە و ئەمەش جاری دووەمە لە سلێمانی لەگەڵ خەڵکی شارەکەدا گفتوگۆ بکات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 35
Escriba su comentario sobre este artículo!