بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر دەکات وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژێردراوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، پیرۆزبایی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیاش دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردندا.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی=KTML_End=
پیرۆزبایی لە بەڕێز کییەر ستارمەر دەکەم وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی هەڵبژێردراوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.
هەروەها دەمەوێت پیرۆزبایی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا بکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لەم هەڵبژاردنەدا.
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و گەلی کورد پەیوەندییەکی لە مێژینە لە نێوانیاندا هەیە و هیوادارین لەداهاتوودا ئەم پەیوەندییە بەردەوام و بەهێزتر ببێت. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 38
Escriba su comentario sobre este artículo!