#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵ #ڕزگار حاجی حەمە#، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕزگار حاجی حەمە دوایین ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو بەرنامە و پلانانەی لە کۆبوونەوە باڵاکاندا بڕیاریان لێدراوە، جێبەجێکراون و یەکێتی بە هەموو شێوەیەک ئامادەی هەڵبژاردنە.
لە بەرانبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی لێپرسراو و هەڤاڵانی مەکتەبی هەڵبژاردنی کرد کە لە ڕابردوودا دڵسۆزانە ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە بەتایبەت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق کە یەکێتی بووە هێزی یەکەمی لایەنە کوردستانییەکان، جێدەستیان دیاربووە و ماندوونەناسانە کاریان کردووە.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی نییە، درووستکردنی هەر بەربەستێکیش لە بەردەم ئەو پڕۆسە گرنگەدا، لێدانە لە خواستی خەڵک و ڕەوتی دیموکراسی لە هەرێمەکەمان. پێویستە هەموولایەنەکانیش پابەندبن بەو وادەیەی کۆمیسیۆن وەک لایەنی فەرمی و جێبەجێکار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێشنیازی کردووە کە 5ی ئەیلوولی ئەم ساڵە (#05-09-2024#) و هیچ بیانوویەکی بۆ دواخستنی پڕۆسەکە نەهێشتووەتەوە. دووپاتیشی دەکەینەوە یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە لەو وادەیەدا و پێشوازیی لە پێشنیازەکەی کۆمیسیۆن دەکەین.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی وتیشی، پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەست بە قۆناغێکی نوێی کاری سیاسی بکەن و پێکەوە لەپێناو کوردستانێکی بەهێزتر و داهاتوویەکی پرشنگدارتر هەنگاوبنێن. پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان نەبنە قوربانیی بەرژەوەندییە حزبییەکان و ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان تێکەڵی ململانێ ناڕەواکان نەکرێت. وتیشی، پەیڕەوکردنی ئەم هەنگاوانە بوێری دەوێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بێگومان ئامادەیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 48
Escriba su comentario sobre este artículo!