ناو: ڕزگار
ناوی باوک: حاجی حەمە
$ژیاننامە$
ڕزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ە. لە ڕێکەوتی #21-12-2021# لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی #ئاسۆ مامەند# ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕزگار حاجی حەمە وەک لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردن دەستبەکار بوو.
لە وتەیەکدا ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی نوێی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: هەمووان دڵنیا دەکەمەوە کە بە هاوکاری کاک #بافڵ تاڵەبانی# و ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەرکەکان ڕادەپەڕێنين و هەموومان پێکەوە وەک یەک تیم کار دەکەین لەگەڵ هەموو ئۆرگان و مەکتەبەکانی یەکێتی. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 9