Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 524,960
Imágenes 106,287
Libros 19,772
Archivos relacionados 99,400
Video 1,446
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
ڕۆژهەڵاتناسی و شێواندنی ناسنامەی کوردی
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژهەڵاتناسی و شێواندنی ناسنامەی کوردی

ڕۆژهەڵاتناسی و شێواندنی ناسنامەی کوردی
=KTML_Bold=ڕۆژهەڵاتناسی و شێواندنی ناسنامەی کوردی=KTML_End=
#سامان ساڵح فەرەج#

لە بابەتی پێشووماندا بە ناوی #ڕۆژھەڵاتناسی و داتاشینی ناسنامەی ساختە بۆ کورد نامەکانی “میس بێڵ” بە نموونە# سەرەتای دەرگەیەکمان لەسەر برینێکی کۆنەساڵە، کە کاریگەریی نەرێنی ڕۆژهەڵاتناسی لەسەر شوناسی کورد نیشان دەدا، کردەوە. ئەم بابەتە “ڕۆژهەڵاتناسی و شێواندنی ناسنامەی کوردی” درێژەی ئەو بابەتەی پێشووترە کە پەردە لەسەر درووستکردنی ناسنامەیەکی درۆینە بۆ کورد لادەدات، کە ناکرێت ئێمەمانان سەرەڕای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ بەبێ بەڕووداوەستانەوە و پشکنین و گومانخستنەسەر و بە درۆخستنەوە، لێی بێدەنگ بین، چونکە جگە لەلایەنی تیۆریی، بووەتە نەخشەی بەڕێوەبردن و خۆراکی هێز و لایەن و ڕەوتی سیاسی.

ئەوەی لەم بابەتەدا مەبەستمانە، دەرخستنی لایەنە جیاوازەکانی ئەو ستەمەیە کە لە ڕێگەی “زانستی ڕۆژهەڵاتناسی”یەوە بەردەوام ڕۆژاواییەکان (بۆ نموونە، بەریتانیا) وەک دیوی دووەمی پڕۆسەی کۆڵۆنیالیزم و پێش کۆڵۆنیالیزمیش کارگەی بەرهەمهێنانی ناسنامەی ساختە بۆ نەتەوە بندەستەکان (بۆ نموونە، کورد) بەکاریانهێناوە.

ئامانجی سەرەکی وتاری ڕۆژهەڵاتناسی درووستکردنی واقیعێک و ڕەوایەتیدانە بە پڕۆسەی داگیرکاریی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای ئەو واقیعە، لەلایەکی دیکەیشەوە بۆمبێکی چێنراو بووە بۆ ناوخۆی نەتەوە بندەستەکان تا بە درێژایی ڕۆژگار لەناویاندا بتەقێتەوە و ببێتە هەوێنی خۆسەرکۆنەکردن و خۆبەکەمزانین و ڕق لەخۆبوونەوە و جووینەوەی بێبەرهەمی ئەو وتارە درووستکراوەی بێگانە/داگیرکەر. ئەوەی لەم بابەتەدا دەیخەینە بەر نەشتەری لێکۆڵێنەوە، نامەکانی “میس بێڵ”ە، کە لە ماوەی پڕۆسەی داگیرکاریی بەریتانیا بۆ سەر ئێراق و باشووری کوردستان لەبارەی کوردەوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم نووسیویەتی. ئامانجمانە شیکردنەوە بۆ ئەو وتارە ساختانە بکەین کە لە ڕێگەی تێزەکانی ڕۆژهەڵاتناسی بۆ نەتەوەی کورد هاتۆتە بەرهەم.

وەستانەوە لەڕووی وتاری “ڕۆژهەڵاتناسی”ی ڕۆژاواییەکان کارێکی سادە و بێ گرێوگۆڵ نییە، بەڵکوو پڕکۆسپ و بەربەستە، چونکە ئەم وتارە بە درێژایی سەدان ساڵ چەندین دامەزراوەی هێناوەتەکایەوە کە هەمیشە سەرچاوەی مانەوەی وتارەکەیان دابین کردووە. دەتوانین چەندین نموونەی ئەو دامەزراوانە بخەینەڕوو کە گومانخستنەسەر و بە درۆخستنەوەی وتاری ساختەی “ڕۆژهەڵاتناسی” گران دەکەن، بەڵکوو تاڕادەی لەکارخستن بۆ هەر هەوڵێکی بەرپەرچدانەوە دەوەستن، لەو هۆکارانە:

یەکەم، ڕۆژهەڵاتناسی، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کوردستانیشەوە، درووستکەری چەندین دەوڵەتە (وەک سووریا و ئێراق)، دەوڵەتە درووستکراوەکانیش کارگەی بەرهەمهێنانەوە و پارێزەری ئەو وتارەن.

دووەم، ڕۆژهەڵاتناسی لەم ناوچەیەدا درووستکەری چەندین سەرۆک و سەرکردە و پاشا و دەسەڵاتدار و پارتی سیاسی و ڕەوتی فیکرییە، کە تێکڕا ئەمانە ڕایەڵەی پارێزەری بنەماکانی بەهێزکردنی وتاری ڕۆژهەڵاتناسین.

سێیەم، پابەندبوونی “ڕۆشنبیری کورد” بە بنەماکانی ڕۆژهەڵاتناسییەوە، بە جۆرێک کە هێز و پاڵپشت لە وتار و پاشخانی ڕۆژهەڵاتناسی وەردەگرن، هەر وەستانەوەیەک لە بەرانبەر وتاری ڕۆژهەڵاتناسی گران دەکات بە جۆرێک کە بە کۆنەپەرستی و نەریتخوازی دەدرێتە قەڵەم. ئەمەش ڕێگەی بۆ جووڵانەوە ئیسلامییە سیاسییەکان ڕەخساندووە کە لەم ئاوە لێڵەدا بە ئاڕاستەی هاندان دژی ڕۆژاوا نەک “ڕۆژهەڵاتناسی” مەلە بکەن. لە کاتێکدا هەموو جووڵانەوەکانی ئیسلامی سیاسی بەرهەمی وڵاتانی عەرەبی و ناعەرەبی داگیرکەری کوردستانن، کە خودی ئەو وڵاتانە بەرهەمی وتاری ڕۆژهەڵاتناسین.

چوارەم، نەبوونی قوتابخانەیەکی هزریی کوردستانیی بۆ داڕشتنی بنەماکانی تێگەیشتن لە وتاری ڕۆژهەڵاتناسی و لێکۆڵینەوە لێی بە شێوەیەکی زانستی و پۆلێنکردنی مێژوویی و نرخاندنی پاشخانە فیکرییەکانی، بواری بۆ نازانستیبوون خۆش کردووە و تێکەڵییەک لەنێوان ڕۆژاوا و وتاری ڕۆژهەڵاتناسی درووست بووە.

ئەم هۆکارە سەرەکییانە و چەند هۆکارێکی تری لاوەکیش، لەو بەربەستانەن کە بەرچاو و مێشکی مرۆڤی کورد تەڵخ دەکەن بۆ باشتر تێگەیشتن و هەڵوێست وەرگرتن لە هەمبەر وتاری ڕۆژهەڵاتناسیی. ئەمەش هەتا ئێستا بووەتە هۆی ئەوەی دەقی ڕۆژهەڵاتناسەکان وەک “پیرۆز” و “بەڵگەنەویست” تەماشا بکرێت لەنێوەندە خوێندەواریی و زانستییەکانی کوردستان.

لێرە دەقی چەند نامەیەکی دیکە میس بێڵ، کە لە دیدێکی ڕۆژهەڵاتناسی نووسراون و مەبەست لێیان درووستکردنی ناسنامەیەکی ساختە بۆ نەتەوەی کورد، دەخەینەڕوو.

میس بێڵ لە ئێراق و کوردستان دا، تەنیا وەک شوێنەوارناس یان کارمەندێکی دەوڵەتی بەریتانیا کاری نەکردووە، بەڵکوو پاشخانە زانستییەکەی (شوێنەوارناسی و ڕۆژهەڵاتناسی) وەک کەرەستەیەکی سیاسیی لە کارەکانیدا بەکارهێناوە. ئەو پەیوەندی لەگەڵ هەر کوردێک باشبووە کە لەسەر بنەمای پرسی کورد لەگەڵیدا گفتوگۆی نەکردبێت. لە نامەی ژمارە 7، لاپەڕە 46 ی پەرتووکی “کورد لە نامەکانی میس بێڵ” دا لە وەرگێڕانی “محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق”دا، باسی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات کە لەگەڵ حەمدی بەگی بابان کردوویەتی کە مەبەست لێی ئەوەبووە حەمدی بەگ بەسوود وەرگرتن لە نازناوی “بابان” و مێژووی بنەماڵەکەی وەک کارمەندی شانشینی بەریتانیا لە باشووری کوردستان دەستبەرکار بێت و دامودەزگای ناوخۆیی ڕێک بخاتەوە. ئەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ حەمدی بەگ بە ڕەزامەندی “ئەی تی وێڵسن” بووە، بەڵام لە باشووری کوردستان و بە تایبەت لە #سلێمانی# حەمدی بەگی بابان، چونکە وەک نوێنەری ئینگلیز دەرکەوتووە هیچ گرنگییەکی پێنەدراوە و نەیتوانیوە ڕاسپاردەکەی جێبەجێ بکات.

میس بێڵ، هەمیشە، وەک نەریتێکی ڕۆژاوایی، هەنگاوی ناوە بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگەکان، بە تایبەت کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ چین و توێژ و ئایین و ئایینزا و بنەماڵە و بازرگان و لادێی و شاریی و خوێندەوار و ڕەشۆکی و جووتیار و سەپان زۆری تر کە لەو کاتەدا لەناو کوردستان دا هیچ پێگەیەکی سرووشتی و ڕاستی و فیکریی نەبووە. دابەشکردنی گەلی کورد بۆ گرووپی مرۆیی “ئامانج جیاواز” ئامانجی سەرەکی ڕۆژهەڵاتناسییە بە مەبەستی ئاسانکردنی پڕۆسەی داگیرکاریی و پەرتکردنی هێزی نەتەوەی کوردستان.

لەم بارەیەوە موحسین ئەحمەد عومەر لەو پێشەکییەی کە بۆ وەرگێڕانی پەرتووکەکەی ئێوارد سەعید بە ناوی “ڕۆژهەڵاتی داهێنراو” نووسیویەتی، بە هۆشیارانە ئاماژە بەم نەخۆشییە دەدات و دەڵێت: “مرۆڤی کورد دەبێت لەوە تێبگات کە ڕۆژاواییەکان وەک کەرەستە و شت، وەک ماتریاڵ نەک وەک مرۆڤ و کلتور سەیری ئێمەیان کردووە و ڕوانینێکی میکرۆسکۆپیان بۆ ڕۆژهەڵات (کورد) هەیە و ئەوان هەرگیز کوردستان وەک خاکێک و جوگرافیایەک و کلتورێکی یەکگرتوو نابینن، بەڵکوو وەک کۆمەڵە خەڵکێکی تاڕادەیەکە نزیک لە یەکتری لە ڕووی کلتوری و خاوەن هەرێمی جیاجیا و تایبەتمەندی جیاجیا دەیبینن”.

هەر ئەو ڕوانگە ناڕاستەی ڕۆژهەڵاتناسیی بەگشتی و بە تایبەت بەریتانییەکان سەبارەت بە نەتەوەی کورد و ئەمڕۆش لەناو ئێراق دا برەوی پێدەدرێت و سیاسەتی شۆڤێنیانەی لەسەر بنیاد دەنرێت و دەکرێتە چەکێک بۆ دابەشکردن و بێهێزکردنی هەرێمی کوردستان. بۆ نموونە: حکومەتی ئێراقی دوای 2003، ئەو سیاسەتە پەسەند دەکات کە کوردی ئێزدی، شەبەک، فەیلی، لە هەڵبژاردنە گشتی و ناوخۆییەکاندا لە کورسییە گشتییەکان بە بیانووی تایبەتمەندی و جیاوازیی لە نەتەوەی کورد بەتایبەت لە ناوچە داگیرکراوەکانی سنووری ماددەی 140، جیابکاتەوە و کورسی “کۆتا”یان بۆ دابنێت. بەڵام ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کورسی کۆتا بۆ کلدۆ ئاشوور و سریان تەرخان بکرێت.

میس بێڵ، بەگوێرەی پێوانەی خۆیان (بەریتانییەکان) پەیوەندی گونجاوی لەگەڵ خەڵکی کوردی #خانەقین# لەو سەردەمەدا هەبووە، نەک لەبەر ئەوەی کە کوردن، بەڵکوو لەبەر ئەوەی لەژێردەستی داگیرکاری ڕووسەکاندا بوون. هەروەها پەسەندی ئێزدییەکان دەکات، بەڵام دیسانەوە نەک لەبەر ئەوەی کە کێشەیەکی ڕەوایان هەیە و کوردن، بەڵکوو زۆر بەڕوونی لە نامەی ژمارە 3 لاپەڕە 40 دا دەنووسێت: لەبەر ئەوەی “لە دژی تورکەکان هانیان بدەن”.

لەلایەکی دیکەوە بۆ دەرخستنی هێڵە شاراوەکانی کاریگەریی خراپی وتاری ڕۆژهەڵاتناسیی لەسەر نەتەوەی کورد، دەتوانین هەست بەو دووڕووییە بکەین کە لە مامەڵەی ئینگلیزدا سەبارەت بە نەتەوەی کورد هەبووە. بۆ نموونە، کاتێک وەزیرێکی حکومەتی کوردستان بە ناوی عەبدولکەریم ئەلیاس پۆڵس ئیبراهیم (کەریمی ئەلەکە) لە ئایینی کریستیانییە نابێتە جێی سەرنج و بایەخ بۆ بەریتانییەکان کە خۆیان کریستیانن، کەچی لە هەمان سەردەمدا ساسۆن حەسقێل، کە بە ئایین جوو بووە و لە حکومەتی ئێراق دا وەزیر بووە، دەبێتە جێی سەرنجی میس بێڵ و بەریتانییەکان.

هەموو مرۆڤێکی ژیر جیاوازیی و ڕقی نێوان ئەم دوو ئایینە دەزانێت بەتایبەت لەو قۆناغەدا کە جیهان پڕبوو لە ڕقی نێوان ئایینەکان، بەڵام میس بێڵ، نەک ڕەهەندی پێکەوەژیان لە حکومەتی کوردستان پەسەند ناکات، بەڵکوو هەمیشە کار لە دژی حکومەتەکە و ڕووخاندنی دەکات، نەک هەر ئەوە بەڵکوو بەریتانییەکان وەک کێڵگەی تاقیکرنەوە لە کوردستانیان ڕوانیوە. لە نامەی ژمارە 10، لاپەڕە 55، میس بێڵ ڕووداوی فڕینی ئەفسەر، ئەی تی ویڵسن، بە فڕۆکە لە #کەرکووک# بۆ #هەولێر# و موسڵ دەگێڕێتەوە و دەڵێت “ئەگەر کۆمیسیاری مەدەنی بەردەوام بێت لە ڕۆیشتن بۆ موسڵ کارێکی باش دەکات، [بەتایبەتی] ئەگەر بۆمبێک بەسەر باتاس دا بەربداتەوە”.

ئەم دیدە نائەخلاقییە لە کاتێکدا بووە کە بەریتانییەکان بانگەشەی ڕزگارکردنی ئێراق و ناوچەکەیان کردووە و بەندەکانی ویدرۆ وێڵسن وەک بنەمای مافی گەلان بەشێکی زۆری تێگەیشتنە سیاسییەکانی داگیرکردبوو. دەبێت بپرسین چ پێوانەیەک ڕەوایەتی بەوە دەدات فڕۆکەیەکی ئینگلیز بۆمب بەسەر خەڵکی مەدەنی “باتاس” لە پارێزگای هەولێر بەبێ هیچ هۆکارێک بەربداتەوە؟

سیاسەتی میس بێڵ، لە ناوچەکەدا گۆڕینی بنەماکان بوو، ئەو کاری لەسەر گۆڕینی نەخشەی جوگرافی و مرۆیی و سیاسی و ئابووری دەکرد، چاویشی لە هەموو هەڵە ڕووکەشەکان دەنوقاند و لە ڕووکەشدا وا خۆی نیشاندەدا کە دۆستی کورد بێت. ئەمەش لە ڕێگەی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ سەرۆک هۆز یان ناودارانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کردوویەتی. بەڵام میس بێڵ زۆر نەگریسانە کاری لەسەر گۆڕینی نەخشەی خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کوردستان دەکرد. ئەو ڕۆڵی نەرێنی لەسەر سلێمانی، پایتەختی حکومەتی کوردستان، هەبووە. ئەو بە بەرنامە کاری لەسەر گۆڕینی شوناس و ئامادەیی سلێمانی لە ناوەندی سەرهەڵدانی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازییەوە بۆ شارێکی پاشکۆ. لە نامەی ژمارە 11، لاپەڕە 57-58) دەڵێت: “سلێمانی کێشە و گرفتێکی قوورسە بۆمان و پێم وایە بەتایبەتیی لەبەر ئەوەی مێجەر سۆنی حاکمی سیاسی هەموو بیروبۆچوونێکی دامەزراوە لۆکاڵییەکانی ڕەتکردووەتەوە و لەوە تێناگات کەوا ئیدارەی بەریتانی دەبێت هەر کۆتایی بێت، ئێمە دەبێت شێوەیەک لە شێوەکانی حکومەتی کوردی لۆکاڵیمان هەبێت کە واباشترە پەیوەندی بە میسۆپۆتامیاوە ببێت بۆ بەرژەوەندی هەموو لایەکی پەیوەندیدار و تاقە ئەلتەرناتیڤیش بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە بچینە دەرەوە و مەسەلەکە هەر بەپشێویی و ئاڵۆزی بهێڵینەوە”.

ئەم دیدەی میس بێڵ دەرخەری ئەو پیلانەیە کە بۆ هەڵکێشانی ڕەگی بیری نەتەوەیی و ناوەندێتی شاری سلێمانی بۆ هەوێنی دەوڵەتی کوردستان لە مێژوودا هەیەتی. من وای دەبینم ئەم زەبرە کوشندەی کە بەر سلێمانی کەوت هەتا ئێستا کاریگەریی نەرێنی لەسەر درووستنەبوونی دەوڵەتی کوردستان هەیە، ئەم زەبرە بە شەڕی دەربەندی بازیان کاریگەرییەکەی چەسپی، بۆ ئایدیۆلۆجیا دژە نەتەوەییەکان، وەک؛ ئێراقچی و بەرژەوەندخوازەکان و گرووپی چەپ و ئیسلامی سیاسیی. هەموو ئەم ڕەوتانە پاڵپشتی و هێزیان لە بەریتانیا و ئێراق و دەوڵەتانی تر وەردەگرت.

باسکردن لە کارەکانی میس بێڵ بۆ ئەوە نییە کە وا دەری بخەین ئەو کارانە وەک هەوڵی تاکەکەسیی لێکبدرێتەوە، نەخێر، بەڵکوو بەشێک بووە لەو هەگبە (پاکێج) سیاسییە کە بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی وڵاتانی ناوچەکە لە پاش جەنگی جیهانی یەکەم پەیڕەویان کردووە. میس بێڵ و گرووپەکەی وەک دەڵاڵ بە شەو و ڕۆژ کاریان بۆ درووستکردنی دەوڵەتی ئێراق دەکرد، هەر هەنگاوێکی تر لەم نێوەندەدا تەنیا تاکتیک بووە و سەرکۆنەکردنی خوێندەوارەکانی کوردە، هیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە و لەژێر کاریگەریی دید و تێزەکانی ڕۆژهەڵاتناسی و گەشەپێداندایە، کە تێکڕا ئەمڕۆ جیهان بە شکستی ئەو تێزانەوە دەناڵێنێت.

میس بێڵ لە نامەی ژمارە 15، لاپەڕە 71، زۆر بەڕوونی دەڵێت: “ئەرکی من لە ئێستادا درووستکردن و دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبییە لە میسۆپۆتامیادا”. ئەم دان پێدانانە سەرجەم ئەو بانگەشە نەشارەزایانە ڕەتدەکاتەوە کە هەندێک لە خوێندەوارەکانی کورد، جا چەپ یان ئیسلامی سیاسیی یان لیبراڵ بن، بۆ خۆدەرخستن و دژایەتیکردنی هزر و جووڵانەوەی سەربەخۆییخوازی کوردستان دەیکەن، چونکە بەریتانییەکان خۆیان ڕایانگەیاندووە کە ئەرکی ئەوان درووستکردنی ئێراقێکی عەرەبییە، هیچی دیکە نا.

لکاندنی باشووری کوردستان بە ئێراق پڕۆسەیەکی ڕۆژاوایی-بەریتانییە، ئاڵۆز و پێچاوپێچە، تانوپۆی بە چەندین پیلان کێشراوە. بەشبەشکردنی باشوور بۆ موسڵ و هەولێر و کەرکووک و سلێمانی، بەشێکی پڕۆسەکەیە. ئابووریی هەمیشە یەکێک لە بنەماکانی پیلانەکە بووە، بۆ نموونە، هەتا 1921 یش کەرکووک پارەی وەقفی خۆی نەداوە بە بەغدا. بۆیە وەزیری ئەوقافی ئەو کات “حاجی مەحمود” لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی ئینگلیزەکان دوعا لە کەرکووک دەکات و دەڵێت: خوایە کەرکووک هەرگیز نەیەتە سەرئێراق چونکە وەقفەکانیان نانێرن. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەردەخات کە هەرگیز ئێراق بە بێ سامانی ماددی و مرۆیی باشووری کوردستان ناتوانێت بمێنێتەوە.

دیدی میس بێڵ و بەریتانییەکان بۆ کورد بە جۆرێک بووە کە تەنانەت لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە ئاستێکی نزمیان بە کورد ڕەوا بینیوە، لەم ڕووەوە سەردانی گرووپێک لە پیاوانی دانیشتووی موسڵ بۆ لای سێر پێرسی کۆکس، لە کاتێکدا کە نەخۆشبووە، جێی سەرنجە. میس بێڵ، بەرپرس بووە لە ڕێکخستنی میوانەکان بۆ لای کۆکس، بۆیە بۆ دیدەنی کۆکس میوانەکانی موسڵ دەکات بە سێ بەشەوە. یەکەم: میوانەکانی خۆی، کە وەک خۆی ئاماژەی پێدەکات، “گەورە پیاوانی موسڵ”. دووەم: پیاوانی ئایینی کرستیان و جوو. سێیەم: پیاوانی کورد. ئەم دابەشکارییە کردەییە نیشاندەری ڕوانگەی بەریتانییەکانە بۆ پێگەی کورد لای ئەوان، کە لەو کاتەدا کورد زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتووانی موسڵیش بوون. هەر لەم دیدەنییەدا میس بێڵ بە پیاوانی کورد دەڵێت: بۆ ئەوەی ناوچەکانتان بە باشی بژی پێویستە بێنە پاڵ ئێراق چونکە ئابووریتان بە پارێزگای موسڵەوە بەستراوە.

ئەوەی مایەی خەم ونیگەرانیی قووڵە دوای زیاتر لە سەد ساڵ هێشتا سیاسی و خوێندەوار و دەسەڵاتداری باشووری کوردستان نەیتوانیوە بچووکترین ئەڵقەی ئەو داوە بکاتەوە و بنەماکانی سەربەخۆیی ئابووریی بە شێوەیەکی نیشتمانی بنیاد بنێت. سەرباری داگیرکردنی خاکی کوردستان و زەوتکردنی زەوی جووتیاران، هێشتا جووتیاری باشووری کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە گەنمەکەی لێ وەربگرێت. چ مانایەکی تێدایە جووتیاری کوردستان لە سەرەتای سەدەی بیستەم ئەگەر توتنەکەی بە بەغدا نەفرۆشێت ئیتر لەبرسا بمرێت و لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمیشدا ئەگەر گەنمەکەی بە بەغدا نەفرۆشێت هەر لە برسا بمرێت؟ چ مانایەکی تێدایە هاوینی 1992 جووتیاری کوردستان بە خۆپیشاندان لە بەردەم حکومەتە یەک مانگییەکەی هەرێمی کوردستان لە تەموزدا خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی وەرنەگرتنی گەنمەکەی بکات و ئێستاش دوای 32 ساڵ هەمان کێشە بوونی هەبێت؟

ئەم دۆخە، ئەگەر نوقمبوون نەبێت لە گێژاوی تێزەکانی ڕۆژهەڵاتناسیدا دەبێت چی بێت؟ یان ڕوونتر بڵێم، ئەگەر پابەندبوونی پارتە سیاسییە لیبراڵ و چەپ و ئیسلامییەکان بە تێزەکانی ڕۆژاواوە نەبێت، دەبێت چی بێت؟

لە کۆتاییدا، دەگەینە ئەوەی کە خوێندنەوە و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی نووسراوی ڕۆژهەڵاتناسیی و تێگەیشتن و لە قاڵبدان و ڕەخنەکردنی ئەرکێکی هەرە لەپێشینە و گرنگی خوێندەواری کوردە، چونکە هەتا ئێستا خوێندنەوەی کاری ڕۆژهەڵاتناسەکان لەلای چەند کەسێک نەبێت، نەخراوەتە بەر نەشتەری ڕەخنە و لێکۆڵینەوە. بە پێچەوانەوە، لەژێر کاریگەریی چەپ و ئیسلامی سیاسیی و لیبراڵەکاندا، بەشێک لەو نووسینانە وەک “دەقی پیرۆز” تەماشادەکرێت و بوونەتە ژێدەر و خۆراکی هزری بۆ زۆر پارتی سیاسی و گرووپی بەربڵا و لە کوردستان دا!

دیدی ڕۆژهەڵاتناسی و بە کەرەستە و ماددە نیشاندانی کورد بە درێژایی سەدان ساڵ هێندە کاریگەریی نەرێنی لەسەر نەتەوەی کورد هەبووە و هەیە، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هێزە ڕۆژاواییەکان لیبراڵ، ڕووسیا چەپ، عوسمانیی و سەفەوی ئیسلامی سیاسی، هەموویان دژی کورد بوون. لە سەدەی بیست و یەکەمیشدا و لە کاتی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە هەمانشێوە، ڕۆژاوا و ڕووسیا و ئەزهەر و نەجەفیش هەر دژی کوردبوون.

ڕەتکردنەوەی تێزەکانی ڕۆژهەڵاتناسی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و درووستکردنی قوتابخانەی کوردیی بۆ خوێندنەوەی دیدی ڕۆژهەڵاتناسی سەبارەت بە نەتەوەی کورد، پێویستییەکی گرنگە و بەبێ ئەو هەنگاوە هەر لە بۆشاییدا هەنگاو دەنێین. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 12
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 08-05-2024
Artículos relacionados: 1
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 08-05-2024 (0 Año)
Ciudades: Sulaimaniyah
Dialecto: Kurdo - Sorani
Libro: Historia
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Los derechos de autor de este artículo ha sido emitido a Kurdipedia por el dueño del artículo!
Calidad de artículo: 99%
99%
Añadido por ( هومام تاهیر ) en 09-07-2024
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( زریان سەرچناری ) en 11-07-2024
URL
Este artículo según Kurdipedia de Normas no está terminado todavía!
Este artículo ha sido visitado veces 12
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos 524,960
Imágenes 106,287
Libros 19,772
Archivos relacionados 99,400
Video 1,446
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست 
300,885

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,735

هەورامی 
65,728

عربي 
28,797

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,260

فارسی 
8,377

English 
7,162

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,456

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Folders
Artículos - Libro - Cuestión Kurda Artículos - Tipo de documento - Idioma original Artículos - Dialecto - Español Artículos - Provenza - Fuera Artículos - Libro - Historia Biblioteca - Libro - Poesía Biblioteca - Tipo de documento - Traducción Biblioteca - Publication Type - Biblioteca - Dialecto - Español Biblioteca - Ciudades - Sulaimaniyah

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 1.297 segundo!