تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە خاوەن دەیان نازناوی پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و ئێراق، دووبارە توانی سەرکەوتنەکانی لە کۆبوونەوەی یەکەمی خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق درێژە پێبدات و لەو چوارچێوەیەشدا و لە سێیەم یاری خۆی ڕووبەڕووی یانەی (الفکر) بوونەوە.
یارییەکە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #15-02-2024# و لەنێو هۆڵی هۆتێل ئەنتەر لە #بەغدا#ی شارە گەورەی پایتەختی ئێراق بەڕێوەچوو تێیدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز یاریزانانی کوڕان و کچانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی (4-2) سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەش بوونە خاوەن سێیەم سەرکەوتنی یەک لە دوایی یەک لە ماوەی دوو ڕۆژی یارییەکانیاندا.
سەبارەت بەو سەرکەوتنانەیان #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان لە لوتکەی سەرکەوتنەکانێتی و دەمانەوێت بیرمەندانە یاری بە یاری پلانەکان سەرکەوتن پێبهێنین، ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەی دوو ڕۆژی یاریەکانیان توانیویانە 3 سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە تیمە ڕکابەرەکانیان ببەنەوە.
جێگەی باسە خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 14 یانە و بە دوو کۆبوونەوە یاریەکانی ئەنجام دەدرێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 63
Escriba su comentario sobre este artículo!