پاشەڕۆژی لەسەر دەستی دێوە
دێو: گیانەوەرێکی ئەفسانەی بێ بنەمایە، لە ئەندێشەدا مرۆڤ بە شتێکی تارمایی و سامناک و دڕندە و خوێنڕێژ و خوێن تاڵ و ناشیرن و قێزەون و بەد فەساڵ و گومناو وێنای کردووە، مرۆڤ ناتوانێت جموجۆڵ و بزاوت و ئەدگارە گۆڕاوەکانی پێشبینی بکات، چونکە دڕندەیی و ناشارستانییەتی دێو جێگەی متمانە نییە، ئەگەر شتێکی بکەوێتە دەست نازانرێت کەی فڕێی دەدات یان دەیخنکێنێت یان دەیخوات، ئینجا ئەگەر داهاتوو و ئایندە و دواڕۆژی کەسێک، شوێنێک، کارێک، پێکهاتەیەک، نەتەوەیەک و..تاد دیار نەبێت دەوترێت: پاشەڕۆژی لەسەر دەستی دێوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 57