سەگە بەڕەڵڵایە
ئەو سەگەی بێ خاوەن بێت لە کوردەوارییدا پێی دەوترێت: بەڕەڵڵایە، سەگی بەڕەڵڵا بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێت لەو بەردەرگا بۆ ئەو بەردەرگا و لەو گیفۆک بۆ ئەو زبڵدان و لەو کۆڵان بۆ ئەو گەڕەک و...تاد، کاری گەندی دزیکردن و ڕفاندن و پیسکردن و میزکردن و گوو کردن و بەبەردەرگای ماڵان گرتن و وەڕین و لەگەڵ سەگوەڕین و بەدوای دێڵە بەبا کەوتن و ...تاد ئەنجام دەدات و هیچ لێپرسینەوەیەکیشی لەگەڵدا ناکرێت، بۆ کەسێک ئەگەر کاری نابەجێ و دەمشڕی و هەڵسوکەوتی نابەرپرسیارانە بکات و بێ خاوەن بێت و کەس لێی نەپرسێتەوە بەتەوسەوە پێی دەوترێت: سەگە بەڕەڵڵایە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4