جاشکە مەڕییە
لەناو ڕان و مێگەلی شوانکارەکانی کوردەواری جاشوڵکەیەک هەبوو، کە هێشتا پشتی بۆ بارکردن نەکردبوو، بەڵام وەکوو دەستباری شوانەکە، تێڕکەیەکی بچووکیان دەخستە سەر پشتی لە هەردوولای تێڕکەکە تورەگەی توێشووی شوان و مەتارەی ئاوی خواردنەوە، جارجارە بەرخ و کارە ساوایان پێ هەڵدەگرت، ئەگەر جاشکەکە مێیەش بووایە لەلایەن شوانەکەوە لاقەدەکرا و دەگایرا، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کچی گچکەی خۆدەرخەر و حەز لە مێرد و بەناز و نووز و بەفک و فیک کە هێشتا بەتەواوەتی نەبوو بێتە کچە عازەب، کوڕە قەیرەکان بەتەوس و حەسرەت و چێژ لێ وەرگرتنەوە دەیانگوت: جاشکە مەڕییە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 62
Escriba su comentario sobre este artículo!