گای ناو گۆلکانه
وتراویشە: گای ناو گوێلکانه، گۆلک تەمەنی بچووکە بۆیە خۆشی گچکەلەیە، گا ڕەشەوڵاغی تەمەن دوو ساڵی پڕە و پێی ناوەتە سێیەم ساڵەی تەمەنییەوە زۆر گەورە و قەبە و خورت و تێر و پڕە، ئەگەر بکەوێتە ناو کۆمەڵێک گۆلکەوە لە دوورەوە دیاردەکەوێت لە بچووکی گۆلکەکان زۆر قەبە و زەبەڵاح و ناشیرین دەکەوێتە پێش چاوانەوە، بە کەسێکی بەتەمەن کە لە ناومنداڵان بێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: گای ناو گۆلکان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11