ئەو دێیە ئەو دووکەڵەی هەر لێیە
لە #کۆیە# هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە هەیە و دەوترێت: بەستی شەرغە بە تەپ وتۆزه، بەستی شەرغە کە ڕووبارێکی وەرزیییە لقێکی سەرچاوەکەی لە #دێگەڵە#وە لە لاپاڵی چیای (کێشکە)دا دێت و ئەوی تریشی لە ڕووباری #حاجی وسو# دێت، بەستێکی گەورە بەدرێژایی (30) کیلۆمەتر درووست دەکات و لەنێوان گوندی (سارتک و خوڕخوڕ) دەڕژێتە زێی بچوکەوە، هاوینان هیچ ئاوێکی تێدا نامێنێت و دەبێتە بەستەستێن و تەپوتۆز، بۆ بوونی گرفت و ئاژاوە لە سنوورەکە کە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و شەڕوشۆر درێژەی هەیە پیرەژنانی سنوورەکە بە کەسەرەوە دەڵێن: بەستی شەرغە بە تەپوتۆزە، دیارە لە سنووری شاری #سلێمانی # یشدا ئەگەر لە شوێنێک یان ناوچەیەک هەتاوەکوو ئەگەر بەرەباب و خانەوادەیەکیش بەردەوام کێشە و گرفت و ئاژاوە و ناتەبایی و ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبێت دەوترێت: ئەو دێیە ئەو دووکەڵەی هەر لێیە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 50
Escriba su comentario sobre este artículo!