Biblioteca Biblioteca
Buscar

Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!


Search Options





Búsqueda Avanzada      Teclado


Buscar
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Instrumentos
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Idiomas
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mi cuenta
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
Buscar Enviar Instrumentos Idiomas Mi cuenta
Búsqueda Avanzada
Biblioteca
Nombres Kurdos
Cronología de los hechos
Fuentes
Historia
Colecciones usuario
Actividades
Buscar Ayuda?
Publicación
Video
Clasificaciones
Elemento Random!
Enviar artículo
Enviar imagen
Survey
Su opinion
Contacto
¿Qué tipo de información necesitamos!
Normas
Términos de uso
Calidad de artículo
Acerca
Kurdipedia Archivists
Artículos nosotros!
Añadir Kurdipedia a su sitio web
Añadir / Eliminar Email
Estadísticas de visitantes
Estadísticas de artículos
Fuentes Convertidor
Calendarios Convertidor
Lenguas y dialectos de las páginas
Teclado
Enlaces útiles
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Registrarse
Membresía!
Olvidó su contraseña?
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Acerca
 Elemento Random!
 Términos de uso
 Kurdipedia Archivists
 Su opinion
 Colecciones usuario
 Cronología de los hechos
 Actividades - Kurdipedia
 Ayudar
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos
  529,966
Imágenes
  107,305
Libros
  19,947
Archivos relacionados
  100,729
Video
  1,470
Idioma
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grupo
Español
Artículos 
18
Biblioteca 
12
Documentos 
2
Biografía 
2
Lugares 
2
Partidos y Organizaciones 
2
Mártires 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
Biblioteca
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores...
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán ...
Biblioteca
Liberando la vida: la revol...
پەنجەمۆر لەگەڵ محەممەد عەلی ئاسڵان، سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا – بەشی چوارەم
Grupo: Artículos | Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Clasificación elemento
Excelente
Muy bueno
Promedio
Pobre
Malo
Añadir a mis colecciones
Escriba su comentario sobre este artículo!
Titel der Geschichte
Metadata
RSS
Búsqueda en Google de imágenes relacionadas con el elemento seleccionado!
Buscar en Google para el artículo seleccionado!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا

محەممەد عەلی ئەسڵان سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی تورکیا
پێموانییە ئۆجەلان ئازاد بکرێت!

ڕووداو: مەسەلەی چەپی ڕادیکاڵ لە تورکیا بەرەوپێش دەچێت، زۆرجار باسی دەنیز گەشمز دەکرێت، ئایا ئەو کەسێکی تیۆریزان بوو، ڕادیکاڵ بوو، بۆچی لە سێدارەیان دا؟

محەممەد عەلی ئاسڵان: ساڵی 1968 بزووتنەوەیەک لە فەرەنسا دەستی پێکرد، پاشان ئەو بزووتنەوەیە گوێزاریەوە بۆ وڵاتانی دیکە، لە تورکیا دەنیز گەشمز و هاوڕێکانی بەشدارییان کرد، ئەوان دروشمێکیان بەرزکردبووە کە دەتوانن لەرێگای سوپاوە شۆڕشێک بەرپابکەن! من ئەوکاتە پێمگوتن، سوپا سوپای ناتۆیە، لەژێر دەستی ئەمریکادایە، ئێوەش دژی ئیمپریالیزمی ئەمریکان، ئەمە چەندی بە چەندە؟ چۆن سوپا هاوکاریتان دەکات؟ لەپێش هەموو کەسێکەوە ئێوە دەگرن. ئەوانە زۆر خوێندەواریان نەبوو، تەنیا باوەڕبوون بەس بۆیان.

ڕووداو: ڕێکخستیان هەبوو؟

محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ هەیانبوو. کاتێک من سەرۆکی پارتی کرێکاران بووم، سەردانی ئیستانبووڵم کرد، خوێندکارێک کوژرابوو بەناوی بەتەڵ مەهاتۆئۆغڵو، لەوێ زانیم کە گرووپێک هەیە، داویان کرد یەکتری ببینین، منیش ڕازی بووم و پێمگوتن فەرموون وەرن بۆ بارەگاکەی ئێمە و قسە دەکەین، بەڵام ئەوان گوتیان ئێمە نایەین لە بارەگای پارتی کرێکاران کۆبوونەوە بکەین! داوایان کرد کە ئێمە بچینە لای ئەوان، منیش وەڵامم دانەوە، من سەرۆکی پارتیم چۆن دەکرێت من بێمە لای ئێوە؟ ئێوە بزووتنەوەیەکی نایاساین، ناکرێت پارتێکی مۆڵەت پێدراو بێتە لای ئێوە و کۆبوونەوەتان لەگەڵ بکات؟ ئەوەبوو نەهاتن. من پێشتر پارێزەریم بۆ هەڤاڵانیان کردبوو. نوێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەناوی کۆمەڵ لە زانکۆی ئۆرتا دۆغو سمینارێکی ڕێکخست، بە مەبەست سەیارەکەی خۆی بەبێ هیچ پاسەوانێک لە بەردەم زانکۆکەدا وەستاندبوو، بۆ ئەوەی بیسوتێنێن. کۆمەڵ کەسێکی تاوابار و قێزوەن بوو، لە شەڕی ڤێتنامدا بەشداری کردبوو، ئەندامی (سی ئای ئەی ئەمریکی بوو)، دەستی بە خوێنی خەڵک سوور بوو، ئەوەبوو ئاگریان بەردایە سەیارەکەی و سووتاندیان. ئەوانەی بەو کارە هەستان گیران و دران بە دادگە، بەڵام دەنیز ڕایکرد. شتی سەیریان دەکرد.

ڕووداو: چەکیان پێ بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ، چەکیان پێبوو. ڕۆژێک لە بارەگای پارتیمان کۆبوونەوەمان هەبوو، گوللەیەکیان بە جامخانەی ژووری کۆبوونەوەکەمانەوە نا، خەریک بوو بەر سەری یەشار کەمال بکەوێت، دوایی بۆمان دەرکەوت کە ماهر چایان کە سەر بەو گرووپە بوو تەقاندبووی، ئەوان نەدەچوونە سەر پارتە سیاسییەکانی دیکەی تورکیا، وەکو پارتی کۆماری یان پارتی نوێی تورکیا، ، ئامانجیان پارتی کرێکارانی تورکیا بوو.

ڕووداو: بۆچی دەنیز گەنمیش لە سێدارە درا؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: خۆی بزووتنەوەکەی ئەوان هی ئەوە نەبوو خەڵکی لەسەر لە سێدارە بدرێت، بەلایەنی زۆرە ڕەنگە بە دوو سێ ساڵ زیندانی کۆتایی بهاتایە. بەڵام سەردەمی کودەتاچییەکان بوو، لەپێش ئەوان سێ کەسیان لەسێدارەدابوو، مەندەریس و دوو لە هاورێکانی، بەڵام دەستیان کرد بە هۆتافکێشان کە لەجیاتی ئەو سێ کەسە دەبێت سێ کەسی چەپ لە سێدارە بدرێن، شتی سادە و ساکاربوون، بەڕاستی هی ئەوە نەبوو خەڵکی لەسەر لەسێدارە بدرێت. من خۆم دژی لە سێدارەدانم ، پێشتر خەڵک لەسەر تاوانی کوشتن لە سێدارە دراون.

ڕووداو: کەس لەسەر سیاسەت لە سێدارە نەدراوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەرگی سیاسییان کرایە بەر، بەڵام هی ئەوە نەبوو کە خەڵکی لەسەر لە سێدارە بدرێت.

ڕووداو: ساڵی 1965 پارتێکی کوردی بە نهێنی (نایاسایی) دادەمەزرێت، پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا، ئێوە ئاگاداری ئەوەبوون کە پارتێکی وا دامەزراوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: سەرەتا پارێزەر فایەق بوجاک خەڵکی ئورفا بوو، ئەو پارتەی دامەزراند، فایەق داوەتی کردم، ئەو دەیویست ئێمەش لە دامەزراندنی ئەو پارتەدا بەشداربین، بەڵام زۆر داواملێکرد کە ئەو ببێت بە ئەندامی پارتی کرێکارانی تورکیا، ئاخر زیانی نەدەکرد و ئیمکانی دەرچوونی بۆ نێو پەرلەمان هەبوو، بەڵام ئەو دەیگوت وەکو بەربژێری سەربەخۆ بەشدار دەبم، ئەگەر سەرکەوتنم بەدەستهێنا دێمە ناو پارتەکەی ئێوەوە، بەڵام من گوتم شتی وا نابێت. جاری دووەم بانگی محەممەد ئەمین بۆزئەرسەڵانم کرد، پێکەوە چووین بۆ ئورفا و قسەمان لەگەڵ فایەق کرد، بەڵام نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک. بنەماڵەی فایەق لە سیڤەرەک دادەنیشتن، دوژمنایەتیان هەبوو، دوژمنەکانی پاڵپشتی جەندرمەیان دەکرد، کاتێک خەریکی بەنزین تێکردن بوو، فرسەتی لێدەهێنن و دەیکوژن، دوای کوشتنی فایەق، سەعید ئاڵچی بوو بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تورکیا.

ڕووداو: تۆ پێتوایە ئەو سەردەمە کاتی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا نەبوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: نەخێر، بۆچی نەبوو؟ من لەگەڵ پارتێکی نایاسایی و نهێنی نەبووم و دژی شەڕیش بووم. چەند کەس لەدەوری یەکتر کۆدەبنەوە، هەر خۆیانن، کەس ئاگای لێیان نییە، ترسیشیان نییە، بە ئارەزووی خۆیان باسی هەموو شتێک دەکەن، باسی کورد و کوردستان دەکەن، بەڵام باسی ئابووری ناکەن، باسی برسێتی ناکەن، تەنیا چەند پایەکیان هەیە، ئێمە کوردین، کوردستان هەیە! ئەم قسانەش تەنیا لەنێو خۆیاندا دەکەن، لە دەرەوەی خۆیان کەس لێیان نابیستێت، گومانی تێدا نییە لەناوخۆیاندا سیخورێکیان تێدا هەڵدەکەوێت، جا سەر بە میت بێت یان شوێنێکی دیکە، ئیتر دەیانگرن و تاوانباریان دەکەن، من بەشداریم لە دادگایکردنەکانیاندا کردووە، لەبەر ئەو شتانە من داوام لێدەکردن کە بە ئاشکرا و یاساییانە کار بکەن، چونکە تۆ لە کۆبوونەوە سەد هەزارییەکاندا قسە بۆ خەڵک دەکەیت، بۆ ئەوەش پێویستە زانا بیت، قسەی چاک بکەیت، بەڵام بۆ پارتێکی داخراو و نایسایی ئەو شتانە پێویست نییە.

ڕووداو: سەعید ئاڵچی و دکتۆر شڤان، هەڤاڵبەندی یەکتر بوون، بیروباوەڕەیان جیاواز بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: سەعید ئاڵچی ڕاستەڕەو بوو، هەرچی دکتۆر شڤان بوو چەپ بوو، وەکو گوتمان لە دوای فایەق بوجاک، سەعید ئاڵچی بوو بە سکرتێری پارتی دیموکرات.

ڕووداو: هەردووک لایان کوردایەتییان دەکرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ کوردایەتییان دەکرد، بەڵام سەعید ئاڵچی زۆر زانا نەبوو، بۆیە پارتەکەیان بە باشی نەدەچووە پێشەوە، هاوڕێکانی بیریان لەوە کردەوە کە کەسێکی خوێندەوار بکەن بە سەرۆکی پارتی، بۆ ئەوەی خەباتی پارتی بەرەو پێشەوە بچێت. سەعید ئاڵچی ئاوا وەڵامیان دەداتەوە، دەڵێت بڕۆن قەناعەت بە محەممەد عەلی ئاسڵان بکەن ببێتە سەرۆکی پارتی، منیش قبوڵی دەکەم، ئەگەر محەممەد نەیەت، هەرکەسێکی دیکە بێت، دەیکەین بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
سەعید لە زیندان سەردانی دکتۆر شوان دەکات و دەیانبینێت، لە زیندان قەناعەت بە سەعید دەکەن کە ببێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لەژێر ڕێنوێنی ئەواندا کار بکات، ئەویش قبوڵی دەکات. دوای ئەوە سەردانی کوردستان دەکات و وەڵامیان بۆ دەنێرێتەوە کە سکرتاریەتی پارتی دامەزراندووە و خۆی سەرۆکی پارتییە و دەبێت بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی ئەو (سەعید ئاڵچی) هەڵسوکەت بکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونی دکتۆر سەعید قرمزی تۆپراک - دکتۆر شوان، لەولاشەوە سەعید ئاڵچی توڕە دەبێت و بڕیار دەدات سەردانی مەلا مستەفای بارزانی بکات و شکاتیان لێبکات، بەڵام لەسەر سنوور دکتۆر شڤان، سەعید ئاڵچی دەگرێت و دوای ئەزیەتدانی دەیکوژێت.
ڕووداو: ئایا بەڕاستی دکتۆر شڤان، سەعید ئاڵچی کوشتووە، میتی تورکی هیچ ڕۆڵێکی لە کوشتنی سەعید ئاڵچیدا نەبووە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: گومانی تێدانیە، ڕاستە، دکتۆر شڤان کوشتوویەتی، چونکە من بۆخۆم لەگەڵ زۆر دەورووبەر و ئەوانەی لەگەڵ دکتۆر شڤان بوون، ئاگاداری ئەو مەسەلەیە بوون قسەم کردووە. دوای کوشتنی سەعید ئاڵچی، مستەفا بارزانی بڕیاری لەسێدارەدانی دکتۆر شڤان و گەنجێکی خەڵی قولپێ دەدەن، ئەوانەی دیکەیش هەموو ڕایانکرد بۆ ئەورووپا، من خۆم لەگەڵ هەموو ئەوانە قسەم کردووە، ئەوان ڕووداوەکانیان پشتڕاست کردووەتەوە.
ڕووداو: ئەگەر وابێت، مەسەلەی کوشتنی دکتۆر شڤان مەسەلەیەکی سیاسی نەبووە، بەڵکو مەسەلەیەکی تاوان بوو، کەسێک کەسێکی دیکەی کوشتووە، ئەو سەعید ئاڵچی کوشتووە، شۆرشیش دکتۆر شڤانی لەسەر ئەوە کوشتووەتەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: مەسەلەیکی سیاسی بوو، من لەگەڵ دارا تۆفیق قسەم کرد، لێمپرسین بۆچی دکتۆر شڤانتان لەسێدارەدا؟ لە وەڵامدا گوتی لەبەر ئەوەی سەعید ئاڵچی کوشتبوو، لەولاوە دکتۆر شڤان بە مێشکێکی کاسترۆیانەوە هاتبووە کوردستان و دەیویست شەڕێک دەست پێبکات، من وای لێتێدەگەم لەبەر ئەوەبوو، لێی نەبووران.
ڕووداو: تۆ پێتوایە دەستپێکردنی شۆرش و خەباتی چەکداری لەو سەردەمەی باکووری کوردستان کارێکی باش بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: نەخێر باش نەبوو!
ڕووداو: بۆچی؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئەوکاتە کۆمەڵگەیەکی عەشیرەتی هەبوو، لە یادەوەری عەشیرەتەکانیشدا لەگەڵ هەموو سەرهەڵدانێک کۆمەڵکوژی دەستی پێکردووە، دەترسان، بۆیە نەیاندەویست سەرهەڵدانێکی نوێ دەست پێبکات. با نمونەیەکت بۆ بهێنمەوە، هاورێیەکی دەنیز گەزمیش و ئەوان چوو بۆ ئەدیامان، ناوی سینان جەنگیل بوو، باوکی لەگەڵ پارتی ئێمەدا بوو، هەرچەندە لەمن گەورەتر بوون، بەڵام هاورێم بوون، ئەو کەسە چووبوو بۆ چیایی نەمروود، هێشتا دەستی بە هیچ نەکردبوو لەلایەن خەڵکی دێکانەوە هەواڵیان لیدرابوو، سەربازیان لێ ئاگادار کردەوە و کوشتیان. بۆیە شۆڕشکردن هەروا ئاسان نییە. ئەوانەی مۆدیلی کاسترۆیان خستبووە مێشکی خۆیانەوە، مەسەلەی کاسترۆ جیاوازە، لەلایەک سۆڤیێت کڵاوەی ئەتۆمی بردبووە کوبا لە لایەکی دیکە ئەمریکا هێنابوویە تورکیا، ئەگەر سۆڤیێت پشتیوانیی کاسترۆی نەکردایە، هیچ کاتێک سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا.
ڕووداو: کاتێک باسی مێژوو دەکەین هیچ نەبێت لە کتێب و بابەتە مێژوویەکاندا زۆر باسی ڕێکخراوێک دەکرێت و بەناوبانگیشە، ئەویش کۆمەڵەی کولتووری شۆڕشگێری ڕۆژهەڵات Devrimci Doğu Kültür Ocakları (DDKO)، ئێوە یەکەم بەیاننامەی ئەو کۆمەڵەیەتان نووسی، تۆ کە لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا کارت دەکرد، چ پەیوەندیێکت بەوانەوە هەبوو، کێ ئەو ڕێکخراوەی دروست کرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: خۆی لە ڕاستیدا من پێشتر دروستم کرد، بۆچی؟ من بۆم باس کردیت کە دەنیز گەنمش و ئەوان ڕێکخراوێکی لاوان و چەپیان هەبوو دژایەتی پارتی ئێمەیان دەکرد!
ڕووداو: تۆ دەتویست لەبەرامبەری ئەواندا ئەڵتەڕناتیفێک (جێگرەوەیەک) دابنێیت؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئەوانە لە مەیدانەکەدا بوون، من دەمویست لاوانی کورد هەم لە جێگایەک کۆببنەوە، هەم پشتیوانی پارتەکەمان بکەن، لەبەرئەوە، تاریق زیا ئاکنجی هاوکاری کردم. پرۆگراممان بۆ داڕشتن، بەڵام ئەو گەنجانە مێشکیان لەژێر کاریگەری چەپی تورکدا بوو.

ڕووداو: کێ ڕێکخراوەکەی بەو ناوەوە ناونا؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئێمە خۆمان ئەو ناوەمان لێنا! دەزانم من لە ناودانانەکەدا بەشداربووم.
ڕووداو: لەبەرئەوە ئەو پرسیارەم کرد، ئێوە پێشتر دەتانگوت کە دژی بەکارهێنانی پەیڤی ڕۆژهەڵات بووم، بەڵام لەم ڕێکخراوەدا پەیڤی ڕۆژهەڵات هەیە و کوردستان نییە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: وشەی کوردستان و کورد هەیە.
ڕووداو: ئەوانەی ڕابەرایەتییان دەکرد کێ بوون؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: زۆر هەڤاڵی تێدابوون، یەکێک لەوانە دکتۆر کەمال هەبوو، ناوەکانم بیرنییە.
ڕووداو: ئامانجی ئەو ڕێکخراوەیە چی بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئامانجی ئێمە ئەوەبوو، ڕێکخراوەکە هاوکاری پارتی کرێکارانی تورکیا بکات، پارتی کرێکاران سیستمێکی سۆسیالیستی دامەزرانێت و لەناو ئەو سیستەمەدا کورد بە مافەکانی خۆی شاد بووایە، سەربەخۆ بوونایە.
ڕووداو: ئەو کۆمەڵەیە کۆمەڵەیەکی بە تەواوەتی کوردی بوو یان تورکیشی تێدابوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: تورکیایی بوو، بەڵام زۆرینەی ئەندامەکانی کورد بوون.
ڕووداو: ئێوە دەتانویست بەشێک بێت لە پارتی کرێکارانی تورکیا نەک کۆمەڵەیەکی سەربەخۆ بێت؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: وای حساب بکە، پارتی کرێکارانی تورکیا، سیستمێکی سۆسیالیستی لە تورکیا دابمەزرێنێت، لەو سیستمە سۆسیالیستییەدا کوردیش سەربەخۆ دەبوون، فەرهەنگی خۆیان بپارێزن، مەسەلەی توانەوەی نەتەواویەتی کۆتایی پێبێت، تورک و کورد وەکو یەکبن، جایبوونەوە نا، بەڵام کورد و تورک هاوتابن.
ڕووداو: بۆچی چوویت بۆ فەرەنسا، هەڵاتیت؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: لە کاتی کودەتا سەربازییەکەدا، بڕیاری گرتنم درا!
ڕووداو: بە قاچاخ چوویت، ڕەوشی کورد لە ئەورووپا چۆن بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ بە قاچاخ چووم، لە فەرەنسا کوردی کەم لێبوو، زیاتر کورد لە ئەڵمانیا دەژیان، من لەگەڵ زۆرێک لەو کوردانەی لەوێ دەژیان قسەم کرد، داوام لێدەکردن کە خۆیان لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەو وڵاتانە بگونجێنن، بەڵام خۆیان نەتوێننەوە لەناویاندا، داوام لێدەکردن کە بچنە ناو سەندیکاکانی ئەو وڵاتانەوە لەنێو ئەواندا تێبکۆشن، ئاشنایەتی لەگەڵ فەرهەنگی ئەواندا پەیدابکەن، منداڵەکانییان بنێرە قوتابخانە و بخوێنن.

ڕووداو: کوردەکان خۆیان ڕێکخستبوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: کوردەکان زۆر تێکەڵی خەڵکی نەبووبوون، منداڵەکانیان نەخستبووە بەر خوێندن، خوێندکاران هەبوون کە هاوکاریان کۆدەکردەوە و خەڵکیش هاوکاری دەکردن.
ڕووداو: کوردەکان پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی تورکیا دا هەبوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئەوکاتە پارتی کرێکاران داخرابوو.
ڕووداو: لە نووسینی خۆتدا باسی خۆشەویستی کەمال بورکای و ناجی کوتلای بۆ پارتی کۆماری (جەهەپە) دەکەیت، ئەوە چ خۆشەویستییەک بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: کاتێک لە فەرەنسا گەڕامەوە، بیرم کردەوە دەبێت چی بکەم؟ پارتەکەی سلێمان دەمیراڵ داویان لێکردم لەسەر لیستەکەی ئەوان خۆم بەربژێر بکەم بۆ پەرلەمان، دەریشدەچووم. ئەوکاتە من کۆمەڵێک لە خوێندکاری بێ ئیشی کوردم لەدەوری خۆم کۆکردبووەوە، کەس حسابی بۆ نەدەکردن، لە شاری ئاگری لەدەوری یەک کبوونەوە، لە ئیستەنبووڵ مەکینەیەکی چاپم پەیداکرد و لەگەڵ خۆم بردم بۆ ئاگری و بەناوی ئەو گەنجانەوە دەستم بە دەرکردنی ڕۆژنامەیەک دەرکرد، ڕۆژنامەکەش ناوی دیموکراسی بوو. لەولاوە وەکو بەربژێری سەربەخۆ خۆم بەربژێر کرد، بەڵام ئەوبرادەرانە پشتیوانی منیان نەکرد، حورمەتیان لەناو خەڵکدا نەمابوو، ڕۆژێک کەمال بورکای و ناجی کوتلایی بە دزیی منەوە چووبوون بۆلای ئەو خوێندکارانەی کە لەگەڵ من کاریان دەکرد، کۆیانکردبوونەوە و پێیانگوتبوون واباشە ئێمە هاوکاری ڕەزا پۆڵات بکەین، بۆ ئەوەی دەربچێت، واز لە محەممەد عەلی ئاسڵان بهێنن، ڕەزا پۆڵات کورد بوو بەڵام بە مێشک نەتەوەپەرستی تورک بوو. ڕۆژی دواتر گەنجەکان هاتن بۆلام و گوتیان داوای لێبوورنت لێدەکەین ئێمە پشتیوانی لە ڕەزا پۆڵات دەکەین، بەڵام ئەگەر بتەوێت ئێمە لە دەرکردنی ڕۆژنامەکە بەردەوام دەبین! منیش گوتم، کەیفی خۆتانە، بەڵام ڕۆژنامەکە نا، دەتوانن پارە لەوان وەرگرن و خۆتان ڕۆژنامە دەربکەن، بەڵام بۆ کارێکی وا ئەوان قڕوشێکتان نادەنێ، ئەوەبوو پارتی جەهەپە پشتیوانی لێکردن، بۆیە من پاشەکشەمکرد لە خۆبەربژێر کردنەکەم.
ڕووداو: ئەوە بۆیە دەڵێیت ئاشقی جەهەپە بوون؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: دەی ئەوە عەشق نەبێت، چییە؟ ماوەیەک هەڤاڵی من بوون، دەستیان لەمن بەرداو، عاشقی جەهەپە بوون.
ڕووداو: ئاگات لە دامەزارندنی پارتی سۆسیالسیتی کوردستان هەبوو لە ساڵی 1974، کەمال بورکای و هاوڕێکانی داوایان لێنەکردی لەگەڵیان کار بکەیت؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: هەر لەسەرەتاوە بزووتنەوەکەیان ڕاست نەبوو، بۆچی؟ پارەیان لە خەڵک کۆدەکردەوە، نزیکی دەوڵەت بوون و خۆشیان خەڵکانی لێهاتوو نەبوون. باشە بزووتنەوەیەک پارە لەخەڵک بستێنێت و سەر بەدەوڵەت بێت، من چۆن بتوانم لەگەڵ ئەوانەدا کار بکەم.
ڕووداو: باشە ئەو کوردانەی کە لەنێو پارتە تورکییەکان کاریان دەکرد، تەنیا بیریان لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکردەوە یان جار بە جارێک باسی کورد و کوردستان و مافە ڕۆشنبیرییەکانی کوردیان دەکرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: یەکەم لە مێژوودا، نەزانی لەناو کۆمەڵگای کوردەواریدا کاریگەری خراپی هەبووە، هی دووەم مەسەلەی سۆسیۆلۆجیی کوردە، ئەگەر شارەزاییت لە سۆسیۆلۆجی کورد دا نەبێت بەردەوام دەکەویتە هەڵەوە. هەندێک لەوانە دڵسۆز بوون، تۆ ناتوانیت مۆری خیانەت لە نێوچاونی ئەوانە بدەیت یان بڵێیت خەڵکی باش نەبوون، بەڵام نەزان بوون، بۆ نموونە سەڵاحەدین دەمیرتاش کاتێک لە بانگەشەی هەڵبژارندا باسی تورکیابوون دەکات، نازانێت، ئاخر ئەگەر بیزانیایە تورکیایبوون سیاسەتی مستەفا کەمال بوو.
ڕووداو: تۆ پێت وایە هەڵەی کردووە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: مەسەلە ئەو نییە وەکو شەخس، پەکەکە هەڵەی کردووە، لەدوای بزووتنەوەی شێخ سەعید مەسەلەی تورکیایی بوون هاتۆتە گۆڕێ، بنگەی تورکیایی بوون واتە ئاسمیلاسیۆن (بەزۆر توانەوەی گەلێک)، دوای هاتنە گۆڕی تورکیایی بوون، بزووتنەوەی ئاسیملاسیۆنیش دەستی پێکردووە، هەتا ئێستاش بەردەوامە، ئێستا کە تۆ هەمان داواکاریی تورکیایی بوون دووبارە دەکەیتەوە، واتە توانەوە و نەمانی کورد.
ڕووداو: واتە پێتوایە ئەو سیاستەی ئەوان دەکەوێتە خزمەتی ئاسیملاسیۆنی کوردەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بێگومان.
ڕووداو: ئەی ئەگەر ئەوان خەتی خۆیان بەتەواوەتی جودا بکەنەوە، مەترسی دووبارە بوونەوەی کۆمەڵکوژی کورد نییە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: من دژی کۆمەڵکوژیم، دژی شەڕ و توندوتیزژم، دژی کودەتای سەربازیم، دژی ئەوەم بەنایاسایی کاربکەیت، کەواتە چی بکرێت؟ لەم وڵاتەدا کورد و تورک دەژین هەرچەندە نەژادی تورک تێکەڵاوە، لێرەدا دەبێت سیاسەتێکی یاسایی و دیموکراتی پیادەبکرێت، یەکسانی دەتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات.
ڕووداو: تورکیا ڕێگادەدات کورد بە شێوەیەکی یاسایی کاری خۆیان بکەن؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئایا دەوڵەت چییە؟ خۆ مەکینەیەک نییە لەخۆوە کار بکات، دەوڵەت بەشێکی لە کادری بەڕێوەبەر پێکدێت، بەشێکیشی بنکەیە (قاعیدە)، ئەوانە دەوڵەت دەخەنە سەر کار و دەبێت دەسەڵاتیان پێبدرێت، لە دوای ساڵی 1950 وە لە تورکیا (ڕەنگە لە شوێنی دیکە وانەبێت، مەبەستی وڵاتانی دیکەیە کە کوردیان تێدایە) بەشێوەیەکی دروست خەڵک دەچێتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆی دەدات، کورد و تورک دەیانتوانی دەسەڵاتێک پێکبهێنن، بەوە دەگوترێت دەوڵەت.

ڕووداو: لەدوای ساڵی 1975 چەند پارت و ڕێکخراوی کوردی وەکو (کاوە، ڕزگاری، ئاڵای ڕزگاری، پەسەکە و کووک و پەکەکە) دروست دەبن، ئەم هەموو پارتە بۆ، دواتر بەگژیەکدا چوونەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: سەیرکە، من زۆرێک لەوانەی ئەو پارتییانەیان دامەزراندووە دەناسم، لە ڕاستیدا ئەوانە کاروکردەوەیان زۆر نەبوو، بەباشی خوێندنەوەیان بۆ ڕەوشەکە نەکرد، بەوشتانە دەیانوسیت خۆیان بکەن بە شتێک و وەکو شەخس خۆیان گەورە بکەن.
ڕووداو: با پرسیارێک بکەم، کەسێکی وەکو عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە زانکۆ خوێندویەتی، خۆ دەیتوانی بۆنموونە وەکو ئێوە ببێت بە پارێزەرێک و کارێک بکات، خەریکی ژیانی شەخسی خۆی بێت بەڵام هات بزووتنەوەیەکی ڕێکخست، تۆ پێتوایە ئەویش هەڵەی کرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لیسەی تەواو کرد، ئەوکاتە لە زانکۆی ئەنکار کۆلیژی یاسا و زانسەتە سیاسییەکان هەبوو، بۆ نموونە لە ساڵی یەکەمدا دە هەزار کەس لە کۆلێژی یاسا دەیانخوێند، بەڵام ئەوانە هەموویان نەیاندەتوانی بچنە قۆناخی دووەم و دەمانەوە، ئۆجەلان لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکاندا دەستی بە خوێندن کرد، بەڵام لە قۆناخی یەکەمدا مایەوە و نەیتوانی بچێتە قۆناخی دووەم، ئەوە کەی خوێندنە، خوێندنەکەی ئاوا بوو، پاشان لەگەڵ کچێکدا بەناوی کەسیرە یەڵدرم ژیانی هاوژینی پێکهێنا، باوکی کچەکە پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگەریی میتەوە هەبوو، خۆ من وا ناڵێم، خۆی وا دەڵێت! لەگەڵ متیدا پەیوەندی هەبوو، کاتێک کودەتا کرا، ڕایکرد.
ڕووداو: چ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ میت هەبوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: من نازانم بەڵام پەیوەندییەکە بەوشێوەیە بوو، خۆی دەیگوت کە من ئەوە قبووڵ دەکەم کە من خۆم ڕێگام نیشانی میت دەدات، ئەوان ئەمریان بەسەرمندا نەدەکرد، بەڵکو من کۆنترۆڵم هەبوو بەسەر ئەواندا.
ڕووداو: مەبەستی ئەوەبوو کە ئەو میتی هەڵخەڵەتاندووە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئەو بۆخۆی وادەڵێت، (بە پێکەنینەوە) بەڵام ئەگەر مرۆڤ باوەڕبکات دەزگایەکی گەورەی وەکو میت بەوشێوەیە بێت، ئیدی ئەوە شتێکی دیکەیە. سەرەتا تورکیا دەیویست دەست بە یاخیبوونێکی کوردی بکرێت کە لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت، بۆئەوەی بە هەوەسی خۆی بیجوڵێنێت، بۆیە دەچوونە ناوگەنجەکانەوە، خەڵکیان دەکوشت، من ئەوکاتە پارێزەریم بۆ زۆر کەس کردوە، شکاتەکانیان لەبەردەستمدا بوو، دەیانگوت دەوڵەت ئێمە دەگرێت و ئەشکەنجەمان دەدات و سووکایەتیمان پێ دەکات، پاشان بێمان دەڵێن ئێوە چەند مرۆڤێکی بودەڵەن، دەتانکوژین و ئەشکەنجەتان دەکەین، کەچی یاخی نابن! بەڵام نەماندەتوانی هیچ بکەین، ئاخر هیچ بەڵگەیەکیان بەدەستەوە نەبوو، لە ژوورێکدا ئەو ڕووداوانە ڕوویدەدا کەس نەبوو شایەتی بدات. لەولاوە کە حافز ئەسەد تەماشای کرد دەسەڵاتدارانی تورک لاریان لە دەستپێکی یاخیبوونێک نییە، بۆیە ئەوانیش هەوڵی دۆزینەوەی گرووپێکیان دا کە لە تورکا دەست بە یاخیبوون بکات، ئێ حافز ئەسەد خۆی دوژمنی کورد بوو، تەنانەت مافی هاووڵاتیبوونی بە بەشێک لە کورد نەدەدا، هیچ کام لە گرووپە کوردییەکان نەچوونە ژێر ئەو بارەوە، بەڵام عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گرووپەکەی قبوڵیان کرد، ئەوەبوو لە ساڵی 1984 دا لە ئەروحێ دەستیان پێکرد، ژمارەیەک لە لاوانی کورد بێ مەبەست پەیوەندییان پێوەکردن، دوای ئەوە بزووتنەوەکە گەورەبوو، بەڵام گەورەترین زەرەری لە کورد دا. ئاخر نەوەیەکی کورد لەناو چیا و زیندانەکاندا لەناوچوون. زیاتر لە چوارسەد گوندی کورد سوتێنران و خاپوور کران، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی کورد و سەرۆکانی کورد کوژران.
ڕووداو: بەڵام مامۆستا تۆ خۆت پارێزەری، ئەوە تۆمەت نییە دەیدەیتە پاڵ (پەکەکە) کە پرۆڤەکسیۆنی تورکیاییە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: نەخێر. تەنیا هی تورکیا نا، هی حافز ئەسەد و تورکیایە. پەنجەی هەردوو وڵاتەکەی تێدایە. پاشان بزووتنەوەی شێخ سەعید پرۆڤەکەسیۆنی عیسمەت پاشا بوو، ئەوەی پێچەوانەی ئەمە قسە بکات، ڕاستییەکان دەشارێتەوە.
ڕووداو: کەواتە زۆرجار مێژووی کورد خۆی دووبارە دەکاتەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: لە مەسەلەی شێخ سەعید دا، کوردیان وەکو ئالەتێک بەکارهێنا و کەڵکیان لێوەرگرت، مەسەلەی چلونۆ کەسەکە، کە خوێندکارە کوردەکان لە ساڵی 1959 گیران، دیسان ئەوەش پرۆڤەکاسیۆنی پارتی دیموکرات بوو، هەروەها بزووتنەوەی پەکەکەش هەروایە.
ڕووداو: بەڵام زۆرجار دەڵێن قارەمانێتی زیندانیانی دیاربەکر سەرلەنوێ کوردی زیندوکردەوە، ئەوان دەڵێن ئێمە لە سفرەوە دەستمان پێکردووە و کوردمان زیندوکردۆتەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: هەم ڕاستە و هەمیش ڕاست نییە، وەکو ئەوەی کە لەوێ ڕوویداوە ڕاستە، بەڵام ئەوەی کە گوایە کورد لەسەردەمی ئەواندا هۆشیاربوونەتەوە ڕاست نییە، کورد هۆشیاربوون. لە مەسەلەی هۆشیاربوونەوەدا دوو ڕووداوی گرنگ هەن، یەکەمیان بزووتنەوەی مستەفا بارزانییە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کوردی تورکیا دانا، کورد گوتیان مادام وایە ئێمەش دەتوانین سەرهەڵدان بکەین، بەدەنگێکی بڵند باس لە کوردبوونی خۆمان بکەین، دووەمیان ڕادیۆی کوردی ئێریڤان کە بۆ ماوەی دوو سەعات بەزمانی کورد بەرنامەی پەخش دەکرد، ئەویش کاریگەری زۆری لەسەر کوردی تورکیا دانا.
ڕووداو: ساڵی 1989 ژمارەیەکی زۆر کوردی باشوور دوای هێرشەکانی عێراق بۆسەر کوردستان پەنایان بۆ تورکیا هێنا و لە ئۆردوگاکاندا جێگیرکران، ئێوە کتێبێکتان لەسەر ئەو کەمپانە و ژیانی پەنابەرانی کورد نووسیووە، دەکرێت بزانین ناوەڕۆکی کتێبەکەت لەسەر چی بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: زۆرشتی گرنگم باس کردووە، بەڵام باسی جینۆساید نییە! باسی کاروباری نەتەوەیەگرتووەکانم کردووە، باسی کوشتنی پەنابەرانم کردووە، زۆر شتم باس کردووە.

ڕووداو: دەوڵەتی تورکیا بەچ شێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ پەنابەرانی کورد دەکرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: پەنابەرانیان دابەشکردبوو بەسەر سێ کەمپدا، یەکێک لە دیاربەکر، یەکێک لە مووش، ئەوی دیکەیان لە ماردین بوو، مادام میتەران سەردانی کەمپەکانی کرد و پێکەوە سەردانی هەرسێ کەمپەکەمان کرد، هیچ کتێبێک، شتێک لەسەر ڕەوشی پەنابەران نەنووسرابوو، بۆیە بەخێرایی نووسینێکم ئامادەکرد، وەکو دیکە مامەڵەی تورکیا لەگەڵ پەنابەران باش نەبوو.
ڕووداو: ماوەیەک لەگەڵ پارتی هادەپ کارتان کردووە، مەسەلەی دانوساندنی پەکەکە و هادەپ چییە، ئێوە ئاگاداری پەیوەندی وا بوون، کاریگەری پەکەکە لەسەر هادەپ هەبوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ کاریگەری لەسەر هەموو پارتەکە هەبوو، ئەوکاتە ئەندامێکی پەکەکە بەناوی موزەفەر ئایات هەبوو، زۆرجار لەگەڵ ئەو لە ئیستەنبووڵ قسەمان دەکرد، ئەوان زۆر پێداگریان کرد کە لەگەڵ هادەپ کاربکەم، منیش قبوڵم کرد، ئەوان دەیانگوت دەمانەوێت کەڵک لە ئەزموون و زانیاریەکانی تۆ، بیروبۆچوونەکانت وەربگرین، منیش کۆمەڵێک پێشنیازم بۆ نووسین و ڕادەستی کۆمیتەی ناوەندی پارتیم کرد، وابڕیاربوو کە قسەی لەسەر بکەن و وەڵامم بدەنەوە. لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیاندا کە ژمارەیان شەشت کەس بوو، هەڤاڵێکیان پێیگوتم لەو هەموو ژمارە زۆرە تەنیا چەند کەسێکی وەکو تۆ کاردەکەن، ئەوانەی دیکە هەموو موچە لە پارتی وەردەگرن، ئەوەبوو هیچ وەڵامێکیان نەدامەوە، ئیتر منیش دەستم لە پارتی کێشایەوە، نامەکەم لە کتێبەکەمدا بڵاو کردۆتەوە.

ڕووداو: لەسەر گرتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، تۆ وەکو پارێزەرێک چۆن دەڕوانیتە بەرگیرنامەکەی لە زیندان؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: کاتێک لەلایەن گرووپێکی میتەوە دەستگیر کرا و بە فرۆکە هێنایەنەوە بۆ تورکیا، دیاربوو ئۆجەلان ترسابوو، بۆیە گوتی دایکم تورکە و دەمەوێت خزمەتی ئێوە بکەم، باسی کوردی نەکرد دەنا دەبوو بە مەسەلەیەکی گەورە.

ڕووداو: بۆچی تۆ نەچوویت لە دادگا بەرگری لێبکەیت، تۆ پارێزەرێکی کوردیت و ئەویش سەرکردەیەکی کورد بوو؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ئەو خۆی داوای نەکرد، پاشان مەسەلەی دەستپێکردنی شەڕ، پرۆڤەکەسیۆنی گەورەی نێوان حافز ئەسەد و تورکیا بوو، ئۆجەلان بوو بە داردەستی ئەوان، پاشان ئەوان سەردانیان نەکردم و داویان لەمن نەکرد، جا ئایا دەمکرد یان نا، ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بێگومان دەمکرد.
ڕووداو: هیچ کاتێک پەیوەندیان بە تۆوە نەکرد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: دواتر کە چوونە لای دادگای دەستەی مافی مرۆڤ و بڕیارێکیان لەبارەی ئۆجەلانەوە دەرکرد، دوای ئەوە پارێزەرەکانی ئۆجەلان سەردانیان کردم، داوایان لێکردم کە بچمە ناو پرۆسەکەوە، منیش قبووڵم کرد، بەڵام گوتم من مەرجێکم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆجەلان فەرمانم بەسەردا بکات، چونکە ئۆجەلان خویەکی وای هەیە. دوای ئەوە ئیتر نەهاتنەوە بۆلام.
ڕووداو: پێت وایە ئۆجەلان ئازاد بکرێت؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: نەخێر. جارێک کۆنفرانسێک لەلایەن دۆغو پەرینچەک ڕێکخرا، زۆر پێداگیریان کرد کە منیش وەکو میوان بەشداری بکەم، لەنێو میوانەکانی کۆنفرانسدا سەرۆکی دادگای ئیمرالیش بەشداری کردبوو، لەکاتی پشوودا لێمپرسی سەرۆک بۆچی ئۆجەلانت خستە ئەو دورگەیەوە، تۆ خزمەتێکی باشت بە ئۆجەلان کرد، تابورێکی سەربازیت خستۆتە ژێر فەرمانی ئەوەوە، ئەو هەموو مەسرەفە دەکەن، چی دەبوو ئازادت بکردایە با بەرێگای خۆیدا بڕۆیشتایە!
ڕووداو: وەڵام دایتەوە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: سەرەتا زۆر بە قسەکانم عاجز بوو و بەلایەوە سەیر بوو. دیارە بڕیارەکە بڕیارێکی سیاسی بوو. سەرەتا ئەوان دەیانوسیت لە سێدارەی بدەن، بەڵام ئەمریکا دەستگیری کرد و تەسلیمی تورکەکانی کرد، بەو مەرجەی کە لە سێدارەی نەدەن.
ڕووداو: هیچ ڕووناکییەک دەبینیت بۆ دواڕۆژی کورد؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: بەڵێ دەیبینم، دیارە من تەمەنم هەشتاوحەوت ساڵە، زۆر شوێنی دنیا گەڕاوم، لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە هەموو شوێنێک قسەم کردووە، گومانی تێدانییە ڕووناکی دەبینین، بەڵام بەرێگای شەڕ و نهێنی ناگەینە ئەنجام، بەڵکو لەرێگای یاساییەوە، لە دوای دروستبوونی یۆنانەوە سێ شت هەن کە گرێدراوی یەکترن و ئەگەر یەکێکیان نەبێت دوانەکەی دیکەیش نابن، ئەوانیش دادپەروەری، مافی مرۆڤ و دیموکراسییە، ئەم شتانە بەدی بێن، کێشەکان چارەسەر دەبن.
ڕووداو: ئاخر خۆی کێشەکە ئەوەیە کە ئەو وڵاتانە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە، هیچکام لەو مەرجانەیان تێدا نییە؟
محەممەد عەلی ئاسڵان: ڕاستە، بەڵام پێشتر لە ئەورووپاش ئەو شتانە نەبوون، لە ئەڵمانیا نازییەکان حوکمیان دەکرد، لە ئیتاڵیا فاشیتسەکان هەبوون، لە فەرەنساش هەروابوو، بەڵام دەبێت بگۆڕێن، تورکیا لە هەموان زیاتر ئیمکانی گۆڕانکاری تێدا هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە دەوڵەتێکی دیموکراتی، ئەگەر تورکیا بگۆڕێت کاریگەری لەسەر سووریا و عێراق و ئێرانیش دادەنێت، بزانە ئەوەی لە سوریا ڕوویدا، چونکە لە تورکیا دەسەڵاتێکی ناسیۆنالیستی لەسەر حوکمە، ویستی هەمووان بەگژیەکدا بکات و یەکتری بکوژن، لە عێراقیش وایە، ئەگەر تورکیا ئەو فکری دەسەڵاتدارێتییە لە مێشکی خۆی دەربکات و ببێت بە دیموکراتی، کاریگەری دادەنێت ئەوکاتە سنوورەکانیش کاڵدەبنەوە، ئەوکاتە کوردەکانیش دەگەنە جێگایەک.
ڕووداو: زۆر سوپاستان دەکەین و ماندوومان کردیت، تەمەندرێژ و لەشساخ بیت.
محەممەد عەلی ئاسڵان: منیش زۆر سوپاستان دەکەم و کەیفخۆش بووم، هەرکاتێک ویستان دەتوانن سەردانم بکەنەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4
Escriba su comentario sobre este artículo!
HashTag
Fuentes
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.ne 10-07-2024
Artículos relacionados: 4
Grupo: Artículos
Lenguaje de los artículos: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 00-00-2024 (0 Año)
Provenza: Turquía
Publication Type: Born-digital
Tipo de documento: Idioma original
Technical Metadata
Calidad de artículo: 97%
97%
Añadido por ( هەژار کامەلا ) en 01-08-2024
Este artículo ha sido revisado y publicado por ( زریان سەرچناری ) en 03-08-2024
Este artículo ha actualizado recientemente por ( زریان سەرچناری ) en: 03-08-2024
URL
Este artículo según Kurdipedia de Normas no está terminado todavía!
Este artículo ha sido visitado veces 4
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava

Actual
Biblioteca
El fusil de mi padre
24-12-2013
بەناز جۆڵا
El fusil de mi padre
Partidos y Organizaciones
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
14-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Partido de los Trabajadores de Kurdistán
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Los Refranes Kurdos
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Nuevo elemento
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
20-10-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
19-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
LA CONSTRUCCIÓN DE NACIONALISMOS EN EL KURDISTÁN
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Biblioteca
Los Refranes Kurdos
18-07-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Estadística
Artículos
  529,966
Imágenes
  107,305
Libros
  19,947
Archivos relacionados
  100,729
Video
  1,470
Idioma
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
Grupo
Español
Artículos 
18
Biblioteca 
12
Documentos 
2
Biografía 
2
Lugares 
2
Partidos y Organizaciones 
2
Mártires 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
Kurdipedia son las mayores fuentes de información kurda!
Biblioteca
Liberando la vida: la revolución de las mujeres
Biografía
Abdullah Öcalan
Biblioteca
Kurdistán: desmantelando al Estado
Artículos
​Mohandas Gandhi habla con Abdullah Öcalan ​- Sobre la violencia, la no violencia y el Estado
Biblioteca
Los kurdos en Iraq
Biblioteca
La revolución de Kurdistán y Medio Oriente
Artículos
La formación del Kurdistán y la seguridad societal
Biblioteca
Revolución de las mujeres y luchas por la vida ¡Defender Rojava
Folders
Biografía - Género - Macho Biografía - Nación - Kurdo Lugares - Provenza - Este Kurdistán Biblioteca - Provenza - Kurdistán del Sur Biblioteca - Provenza - Fuera Biblioteca - Provenza - Argentina Biblioteca - Provenza - Mexico Biografía - Personas Tipo - Activista político Biografía - Personas Tipo - Prisionero político Biblioteca - Tipo de documento - Idioma original

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Contacto | CSS3 | HTML5

| Página tiempo de generación: 1.047 segundo!