د. حەبیب عەلی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق سوپاس و ستایشی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# و کارگێڕی یانەکە دەکات.
بە مەبەستی ئاڕاستە کردنی سوپاس و پێزانینی یەکێتییەکەیان، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #24-04-2024# و لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەڕێز حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەکە پێشوازی کرد لە د. حەبیب عەلی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق، لەو دیدارە وەرزشییەدا و سەرەتا سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق سوپاسی یەکێتییەکەیانی ئاڕاستەی جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کرد بۆ میوانداری یانەکەیان، یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە شاری سلێمانی، شاری پێکەوە ژیان و ڕۆشنبیران، کە بە جوانترین شێوە هۆڵی یانەکەیان ئامادە کرد بۆ میوانداری لە کۆبوونەوەی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کە بۆ یەکەم جارە دێتە شاری سلێمانی، هەروەک ئاماژەی پێدا کە ئەو میواندارییە گەرمە و ئامادەکاریانەی یانەکە هانی یەکێتییەکەمان دەدات کە زۆرترین چالاکییەکانی کۆتایی لەنێو هۆڵی یانەی پێشمەرگە کە بە بەشێک لە یەکێتییەکەمانی دەزانین ئەنجام بدەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە بەرانبەردا حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد پێزانینی دەربڕی بۆ وتەکانی سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق و ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە دەرگای واڵا کردووە بۆ چالاکییە وەرزشییەکان و ئەوەی گرنگە لایان بەرەوپێشچوونی ئاستی وەرزشە لەنێو یانەکان تا بتوانین پێکەوە لە چالاکی و پاڵەوانێتییە دەرەکییەکان ئەنجامی بەرچاو لە یارییە جیاوازەکان بەدەست بهێنن.
هەروەک جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە دوپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە دەیەوێت وێنای جوانی شاری ڕۆشنبیران، شاری پێکەوە ژیان پیشانی دنیای وەرزش و وەرزشکاران بدات و لەو ڕێگەیەوە دەرگای میوانداری لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بکەینەوە.
لە کۆتای دیدارە وەرزشیەکەشدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ یاری کۆتایی کرا کە لەنێوان تیمی بالەی یانەکانی پێشمەرگە و غاز جنوب بەڕێوە دەچێت کە ئەو یارییەش لە کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #26-04-2024# دەبێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 47
Escriba su comentario sobre este artículo!