پیاوی فەقیر باری لارە
وتراویشە: #بارم لارە خوام یارە# ئەو مرۆڤەی هەژار و نەدار و دەستکورت بێت، هەموو کاتێک گرفت و کەموکووڕییەکی هەیە و کونێک دەگرێت کونێکی تری لێ دەبێتەوە و لایەک دەپەستێتەوە لایەکی تری لێ دەکرێتەوە کورد وتەنی: بەڕە لەلای تەنکییەوە دەدڕێت، ئینجا ئەگەر مرۆڤ هەژار بێت هەموو کاتێک پێویستی بە دەستگرۆیی و دەستبار و یارمەتیی و هاوکاری و هەرەوەزی هەیە وەکوو ئەوەی باری سەر پشتی گوێدرێژ بە بەردەوامی خوار بێت و پێویستی بە ڕاستکردنەوە بێت بۆیە کوردەواری لە #سلێمانی# وتویەتی: پیاوی فەقیر باری لارە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 20
Escriba su comentario sobre este artículo!