جووی پیر موسڵمان نابێ
وتراویشە: داری پیر ناچەمێتەوە، جوو: جوولەکە، موسایی سەر بە ئایینێکی ئاسمانین پەیڕەوانی ئەو ئایینە لە دونیادا بڵاوبوونەتەوە و زۆرینەیان لە ئیسرائیلن، ئەو جووەی تا تەمەنی پیری لەسەر ئایینەکەی خۆی بمێنێتەوە بەهیچ کلۆجێک لە کۆتایی تەمەنیدا ئایینەکەی ناگۆڕێت، هاوشێوەی ئەوە دەگێرنەوە کریستانێک (مەسیحیەک) موسڵمان دەبێت و پاشماوەیەک بەتەنیشت کەنیسە و دێرێک دادەڕوات، ڕوو لە دێرەکە دەکات و دەڵێت: ئێهێی دێرێ چاوم هەر لێته، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ڕێ تێنەچوونی کارێک وەکوو ڕێنوێنی و ئامۆژگاری دەوترێت: جووی پیر موسڵمان نابێت.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6
Escriba su comentario sobre este artículo!