بەدەست کیسەی دزرایە
لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: دز و ساحێب مار یەک بن گای لە کولانکەی دەبەنە دەرێ، کیسە: تورەگەیەکە زۆربەی جاران لە خام و پەڕۆ درووستکراوە، ئەو کیسەیە بۆ هەڵگرتنی پارەی وردە و غوردە بەکارهێنراوە، بەدەست خستنە ناو کیسەکەوە پارەی ناوی دەرهێنرێت، بە دەست خستنە ناو کیسەکە دەوترێت: دەستکیسە، واتە: بەدەستی خۆیی ئەو پارە دەردەهێنرێت و خەڵکی تر ناتوانێت بیبات، لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێرێ ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر گومان بکرێت لە کەسوکاری ناو یەک خێزان و خۆیی لە دزینی کەلوپەل و ماڵات و زێڕ و زیو و پارەیەکی تەقەت و جوان شاردراوە دەوترێت: بەدەستکیسەی دزرایە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 11
Escriba su comentario sobre este artículo!