پڵنگ (بە ئینگلیزی: Leopard) چوارەمین گەورە جۆری خێزانی پشیلەیە و بەشێکە لە پڵنگەکان. درێژی پڵنگ لە یەک مەتر تا نزیکەی دوو مەتر دەبێت. کلکی پڵنگ 70 تا 95 سم، وە کێشی پڵنگ لە 28 تا 70 کگم دەبێت. وەک ئاسایی زۆربەی مێینەکان لە نێرینە بچووکترە. بێجگە لە کاتی جووت بوون یان ھەتا گەورە بوونی بەچکە (بێچوو)ەکان ئەوا پڵنگ ھەر بە تەنیا دەژی لە ساڤانا لە ئەفریقا و دارستانەکان و ناوچە شاخاوییەکان. زۆربەی ھەرە زۆری پڵنگەکان ڕەنگیان پرتەقاڵییە یان زەردێکی مەیلەو خاکییە، لەشی پڵنگ بە کۆمەڵێک پەڵە داپۆشراوە و پەڵەکان ھەندێک بچووکترن.
جیاوازی نێوان پڵنگەکان بە گوێرەی شوێن و ناوچە و سرووشتی درووست بوونیانە. پڵنگی ڕەش کە ئەمەش ھەمان جۆری پڵنگە بەڵام پێستەکەی لە زگماکییەوە مەیلەو ڕەشە، لە کوردستاندا پڵنگ لە دارستانی نزیک بە ناوچە مامناوەندەکان و شاخاوییەکان ھەیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 28
Escriba su comentario sobre este artículo!