ئامادەکارییە چڕەکانی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و بە یارییەکی دۆستانە تیمەکەی یانەی پێشمەرگە لە شاری #هەولێر# و لەسەر یاریگەی #یانەی وەرزشی برایەتی# ڕووبەڕووی یانەی جۆلان بوونەوە و تێیدا و دوایی یارییەکی ئاست بەرز کە هەردوو تیم بە پێکهاتەی جیاواز یاریان کرد بە گۆڵێک یەکسان بوون.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو یارییە دۆستانەیان #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە وتی، تیمەکەمان ئامادەکاری بەردەوامی هەیە و دەمانەوێت بە ئاستێکی نایاب لە خولی نایاب ببینرێن و بتوانین بگەینە یارییەکانی خولی پیشەگەران.
وسام ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکەیان زۆر باش ئامادەکردووە و هیوادارن لە قۆناغی کۆتایی دا سەرکەوتنەکانیان مسۆگەر بێت و بگەن بەو ئامانجەی کە هەوڵی بۆ دەدەن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 16
Escriba su comentario sobre este artículo!