ناوی (عەبدولکەریم جەلال مەحموود عەزیز کابان) ە. ساڵی 1927 لە #سلێمانی# لەدایک بووە. سەرەتا، لە قوتابخانەی ئایینی و دواتر لە قوتابخانەی (#فەیسەڵییە#) خوێندویەتی. ماوەیەکیش خزمەتی پۆلیسی کردووە. سەرەتای کاری هونەریی، بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێتەوە کە لە تیپی سروودی قوتابخانەکاندا بووە. لەسەرەتای چلەکانیشدا، لەو ئێزگەیەدا گۆرانی وتووە کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانییدا دایانمەزراند بوو. هەر لەم ماوەیەدا بووە یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (لە ڕێی دڵداری) بۆ ڕادیۆی بەغدا تۆمار کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/250/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=کەریم کابان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/250/0009.JPG=KTML_Photo_End=
کەریم کابان خاوەن دەنگێکی بە سۆز و شێوازێکی تایبەت بەخۆیەتی. لەگەڵ هونەرمەندی شەهید (#قادر کابان#) ی برایدا، لە ڕیزی پێشەوەی ئەو هونەرمەندانەن کە گۆرانی فۆلکلۆریی کوردییان لە بیرەوەریی و ناو ماڵەکانەوە بۆ سەر تەختی شانۆ گواستووەتەوە. جگە لە گۆرانیوتن، لە بواری ئاوازدانانیشدا کاری کردووە و ئاوازی بۆ زۆربەی گۆرانییەکانی خۆی و چەندین هونەرمەندی تریش داناوە.لە ماوەی ژیانی هونەرییدا، لە چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵدا بەشداری کردووە و چەند جارێکیش خەڵات کراوە.
هونەرمەند لە ساڵی 1945 لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە #01-07-1945# لە شاری بەغدا ئاهەنگێکی گەورەدەگێرێت، هەر لەم ساڵەشدا یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە (8) گۆرانی.
لە #14-01-2016#دا کۆچی دوایی کرد.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 45,123
Scrivi il tuo commento su questo articolo!