ناو: محەمەد
نازناو: ساڵح نیکبەخت
ناوی باوک: ساڵح
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سەقز#
$ژیاننامە$
لە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، کۆلێکژی یاسایی زانکۆی تارانی تەواوکردووە.
ساڵی 1974 بەهۆی کاری سیاسی، لەلایەن ڕژێمی پاشایەتی بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو زیندانی دەکرێت.
یەکێک لە دامەزرێنەرانی (جمعیت کردهای مقیم تهران) دەبێت.
ساڵی 1970 دەچێتە زانکۆ و هەر ئەو ساڵەیش دەبێتە هەواڵنێری ڕۆژنامەی کیهان.
خۆی دەڵێت: (وەک گەنجترین هەواڵنێر لەلایەن ڕۆژنامەی کەیهانەوە نێردراوم بۆ لوبنان) ، هەروەها دەڵێت: (دوای ئەوە کەزانیم ڕۆژنامەنووسی لە ئێراندا ئازاد نییە و لەژێر فشاری دەسەڵاتدایە چووم بۆ زانکۆ و مافم هەڵبژارد و بووم بە پارێزەر لە تاران.)
ساڵی 1981 بۆ جارێکی دیکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە گیراوە. بۆ ماوەی 4 ساڵ لە زینداندا بووە. هەرچەند پێش ئەو گیرانەش چەند جار گیرابوو، لە شاری تاران نیشتەجێیە.
لە شۆڕشی #ژینا ئەمینی#، #ژن، ژیان، ئازادی# دا، بووە بە پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، لە مانگی 12ی 2023 لە وڵاتی فەڕەنسا خەڵاتی ساخارۆفی وەرگرتووە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,153
Scrivi il tuo commento su questo articolo!