رووەکێکی خۆڕسکە و لە شێوەی دڕکدایە، بەهاران لە کوردستان دەڕوێت و چەند جۆرە خواردنێکی لێدروستدەکرێت، لەوانە لەگەڵ ماستدا بە کوڵاوی تێکەڵ دەکرێت و پێی دەڵێن کەنگر و ماست. هەروەها پاش کوڵانیشی لەگەڵ هێلکە و ئاردا سووردەکرێتەوە و پێی دەڵێن کنگر ماسی. لە هەندێک شوێنی تری کوردستاندا شێوەی ئامادەکردنی ئەم خواردنە جیاوازە لەوانەی کە باسکران.
هەروەها بەوتەی ڕووەکناسەکان، ئەم ڕووەکە خۆڕسکە پاک کەرەوەیەکی سروشتییەو دژی میکرۆب و هەوکردنی لەش دەجەنگێت، هەروەها دەڵێن: کنگر مەیلی خواردن زیاد دەکات و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات و جگەر لەنەخۆشی دەپارێزێت.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,797
Scrivi il tuo commento su questo articolo!