ناوی مدحت خدر عەبدوڵڵایە و نازناوی بێخەوە و لە ساڵی 1934 لە شاری مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی 1940 لەگەڵ بنەماڵەکەی هاتۆتە هەولێر.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە و لە سەردەمی ڕژیمی بەعسی لە ناوچوو چەندین جار دەستگیر کراوە.
ساڵی 1953 یەکەم هەڵبەستی خۆی بە ناوی ڕاپەڕینی جوتیارانی دەشتی هەولێر نووسیوە، دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نووسەرانی کورد بووە لە هەولێر و لە زۆر کۆمەڵە و ڕێکخراوی مرۆیی و ڕۆشنبیری ئەندام بووە.
ئەم بەرهەمانەی بڵاو کردووەتەوە:
زەنگی کاروان ساڵی 1959
ڕابەری ژیان ساڵی 1968
#داربەڕوو# ساڵی 1973
وشەی ئاوات ساڵی 1978
#ڕەگەکان# ساڵی 1983
دیاری بۆ منداڵانی کوردستان ساڵی 2003 کۆمەڵیک بابەتی دیکەی ئامادەیە بۆ چاپ وەک:
داستانە هەڵبەستی هەولێری دێرین
ڕاپەڕینی جوتیارانی دەشتی هەولێر کە ساڵی 1953 نووسراوە [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 15,019
Scrivi il tuo commento su questo articolo!