یەکەم دادوەری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی تایبەت بە دادگاییکردنی سەرانی ڕژێمی پێشوو بوو، لەساڵی 1957 لە #سلێمانی# لەدایکبووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەسلێمانی تەواوکردووە و کۆلیژی یاسای لەساڵی 1980 لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، وەک یاریدەدەری دادوەر دەستبەکاربوو، دواتر لەساڵی 1992 پەیمانگای دادوەری باڵای لە بەغدا تەواوکردووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پارێزەرایەتی کردووەو دواتر بە جیا هەر یەکە لە پۆستەکانی دادوەری لێکۆڵینەوە و دادوەری دادگای بەرایی و سەرۆکی دادگایی تاوانو جێگری سەرۆکی دادگای تیاهەڵچوونەوە لە شاری سلێمانی وەرگرتووە، دواجار لەلایەن وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستانو ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەک یەکێ لەو پێنج دادوەرەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق هەڵبژێردراو دوای سەرپەرشتیکردنی حەوت دانیشتنی ئاشکراو دانیشتنێکی نهێنی دادگاییکردنی تاوانبارانی کێشەی دوجەیل لە مانگی یەکی 2007دا دەستی لەکارکێشایەوە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,630
Scrivi il tuo commento su questo articolo!