لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم) ە لەدایک بوی (1977) لە شاری #سلێمانی# گەڕەکی (#چوارباخ#) لە ساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە #پەیمانگای هونەر#ەجوانەکانی سلێمانی بەشی شانۆ دەستی پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنووری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواوکردووه. لە دوای پەیمانگاش بەشداریم لە چەندین شانۆگەری تردا کردووە و لە هەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە ڕۆڵی (ڕزگار) ...
خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (#هەواڵ عوسمان#) کە خۆشبەختانە ئەکتەرێکی سەرکەوتووە وە کچێکمان هەیە بەناوی (کانی) وە کارمەندم لە (کۆمپانیای ئاسیا سێل) .
ڕۆژی #16-01-2018# بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 40 ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 147,747