زامدار ساڵی 1944 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە، ساڵی 1970 - 1971 بەشی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی بەغدای تەواوکردووە، 3 ساڵ و نیو فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی زەریبەی گشتی، 32 ژمارەی خەباتی قوتابییانی بڵاوکردووەتەوە، 7 ساڵ لە ئێستگەی کوردی بەرنامەی هەبووە، 144 ژمارەی گۆڤاری منداڵانی بە هاوکاری هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە، 46 بابەت و لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە، لە ژمارە 9 تا ژمارە 545 ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی بەشی هونەری ڕۆژنامەی هاوکاری بووە، 7 ساڵ لە گۆڤاری بەیان سکرتێری نووسین بووە، 1 ژمارەی گۆڤاری شمس کوردستانی بە تەنیا دەرکردووە، 2 ساڵ مامۆستای کوردی بووە، 750 کۆری جیاجیای لە بەغدا و شارەکانی کوردستان ئەنجامداوە، 8 مانگ لاپەڕەی التقافة الکوردیةی ڕۆژنامەی ئێراقی ئامادەکردووە، 1970 بۆ 1981 لە هەرسی گۆڤار و ڕۆژنامەی بەیان و ڕۆشنبیری و هاوکاری بە 937 بەرهەمی بڵاوکراوە، توانیویەتی پلەی یەکەمی بەدەست بهێنێت، ئەندامی چەندین دەزگا و سەندیکا و ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسی و هونەری نووسەرانی کوردستانی و ئێراقی و عەرەبییە، تا ئێستاش زیاتر لە 30 پەرتووکی بەچاپ گەیاندووە.[1]
ڕۆژی 08-09-2011 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 45,708
Scrivi il tuo commento su questo articolo!