لەدایکبووی 6 تشرینی دووەمی 1956 لە ناحیەی (ئارادان)ی سەر بە (گەرمسار) لە پارێزگای (سمنان) لە دایکبووە، بەر لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، قایمقامی ماکۆ، قایمقامی خوی، ڕاوێژکاری پارێزگاری کوردستان، لە 1996 ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری وەزیری فەرهەنگ و خوێندنی باڵا بووە، دواتر لە 1996 تا 2000 پارێزگاری پارێزگای ئەردەبیل بووە، ئەندامی دەستەی زانستی کۆلیژی (عمران) ئاوەدانکردنەوە لە زانکۆی زانست و پیشەسازی بووە، هەروەها پارێزگاری تاران و دامەزرێنەرو ئەندامی ئەنجومەنی تونێلی ئێران، ئەندامی ئەنجومەنی ئەندازیارانی ئاوەدانکردنەوەی ئێران و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی هەمشەری بووە، بۆ یەکەمجار لە نۆیەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، 2005 بە نۆهەمین سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. نێوبراو لە هەڵپژاردنەکانی ساڵی 2009شدا بۆ دووەمجار بە سەرۆککۆماری داگیرکەری ئێران هەڵبژێردرایەوە. ئەحمەدی نەژاد یەکێکە لەو کەسانەی کە دوژمنایەتییەکی گەورەی ڕەوشی کوردی کردووە لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 6,326
Scrivi il tuo commento su questo articolo!