تەپە زیویە لە بنەڕەتدا قەڵایەک بووە، لە دووری 42 کیلۆمەتری باکووری شاری سەقز ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە، لە ساڵی 1325 کەسێک بەناوی ئەیوب ڕنبو بە شێوەیەکی فەرمی هەڵکەندی زیویەی دەست پێکرد، لە دوانزە ساڵ هەڵکەندن و گەران شەش گۆڕی پاشا و گەورەکانی دەوڵەتی ماد و کۆشکێکی سێ نهۆمی قەشەنگی مێژووی زیویە دۆزرانەوە کە شاکاری معماری سەردەمی ماد بووە (لە تۆمارە ئێرانیەکان نووسراوە سەردەمی باستانی) .
بێگومان ساختمانی پڕ شکۆی سێ نهۆمی زیویە یەکێکە لە عەجایبەکانی سەردەمی دەوڵەتی مادە، کە بە خۆڕاگریەکی بێ وێنە و باڵاو شێوازیکی سەرنجراکێش درووست کراوە و بەرزایی لە ئاستی ڕووی دەریا دەگاتە 1835 مەتر، هیچ بینەرێک بەپێوەری عەقڵی خۆی ناتوانێت باوەڕ بکات لە سێ هەزار ساڵی پێشوودا کۆشکێکی ئاوا بەم شکۆ و گەورەییەوە درووست کرابێ.
کۆشکی سێ نهۆمی زیویە بەگوێرەی مێژووناسەکان، هەمان کۆشکە کە (هیرۆدیت) لە نووسینەکانیدا لەسەر دەوڵەتی ماد باسی کردووە و، بۆ ڕازی بوونی دیاکۆ درووستکراوە و لە ڕاستیدا ئەم کۆشکە ناوەندی یەکەمین دادخانە (دادگا) بووە لە دەوڵەتی ماد کە سەرچاوە ئێرانیەکان دەڵێن (ایران باستان) .
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,123