ناو: بەهادین
ناوی باوک: نووری
خەڵکی گوندی (تەکێ) ی #قەرەداغ#ە.
لە ساڵی 1927 لە دایکبووە، باوکی و باپیری مەلا بوون، باوکی دەیویست ببێ بەفەقێ و بچێتە مزگەوتی #بیارە# لای #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس# بخوێنێ، بەڵام ساڵی 1946 لە تەمەنی 19 ساڵیدا چووەتە ڕیزەکانی حزبی #شیوعی#.
ئەنوەری حەماغا و غەفوری میرزا کەریم هانیان داوە ببێتە شیوعی.
ساڵی 1949 دەبێتە سکرتێری حزب.
ساڵی 1953 دەستگیرکراوە و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا، دواتر لەژێر فشاردا ئەو فەرمانە هەڵوەشێنرایەوە و کرا بە زیندانی هەتاهەتایی و دواتر ئازادکرا.
لە ساڵی 1994 بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراند.
لە ڕێکەوتی #01-12-2020# بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد، لە گۆڕستانی گوندی تەکیەی قەرەداغ بە خاک سپێردرا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 136,725
Scrivi il tuo commento su questo articolo!