هونەرمەند ناوی تەواوی محەمەد ساڵحی حاجی شەریفە باوکی ناسرابوو بە ساڵح بەگی عەلاف (1965کۆچی کردووە) و باپیریشی حاجی شەریف مالی لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی #سلێمانی# کەماڵەکەی بە حەوشی گەورەی کانی ئەسکان (کانێسکان) ناسرابوو، بەهۆی کوێر بوونی باوکی کە هونەرمەندو برا و خوشکەکانی منداڵ بوون دایکیان بە خێووی کردوون 3 برا و 4 خوشک بوون وە هەروەها نازناوی نێرگز بەهۆی کە باوکی دوو ژنی بووە ودواتر کوێر بوونی و ڕۆڵی بەرزی پەروەردەی نێرگزی دایکیان نازناوی پێداون ئافرەتێکی زۆر زیرەک بووە لە هونەری خواردنکردندا و خواردنی بە خۆشترین خواردن لە سلێمانی ناوی هەبووە. (نێرگز محەمەد ئەحمەد \1904.ز -1991.ز) براکانی خوالێخۆشبوو وەستا سەڵاحی نێرگز (1943.ز-2011ز) لە باشترین وەستاکانی مەرمەر و کاشی بووە و پێشمەرگەی ئەیلوول بووە تا کۆتایی شۆڕش، برا گەورەکەی ناوی کەریمی نێرگز کە خەیات بووە و دواتر چووە بۆ بەغدا و لە ڕێکەوتی 1963 بە دەستی عەرەبەکان لە ڕوباری دجلە دەخنکێنرێت. بێجکە لە 4 خوشکی و 2 برا حەمەی نێرگز خۆی دوو خوشکی ماون لە ژیان.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 58,245
Scrivi il tuo commento su questo articolo!