ڕووناک ڕەئوف سەعیدبەگی سلێمان بەگ، لە بنەماڵەیەکی ناوداری شاری #سلێمانی#یە، لە ساڵی 1942 لە شارەدێی وارماوای سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان# لە دایکبووە، لەبەر ئەوەی ڕەئوف بەگ لەو سەردەمەدا فەرمانبەر دەبێت لەیەک شوێندا جێگیر نابن، بۆیە ڕووناک خان قۆناغەکانی ژیانی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەسەر بردووە، ئەمەش وای کردووە خوێندنی سەرەتایی لە #هەڵەبجە# تەواو بکات، پاشان گەڕاونەتەوە بۆ شاری سلێمانی لەوێ چووەتە قوتابخانەی هونەری ناوماڵ.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2738/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=رووناک ڕەئوف=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2738/0004.JPG=KTML_Photo_End=
لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ حاکم ئەحمەدی حاجی ساڵحی قاسم پێک دەهێنێت، دەبێتە خاوەنی چوار منداڵ بەناوەکانی (#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#، بەڵێن، نەخشین و بەتین) ، لەسەرەتای ژیانی هاوسەرگیریدا بەهۆی کاری هاوسەرەکەیەوە کەئەوکات دادوەری هەڵەبجە بووە لە هەڵەبجە نیشتەجێ دەبن.
ڕووناک ڕەئوف لە تەمەنی گەنجێتییەوە تێکەڵ بەکاری سیاسیی بووە لەڕیزەکانی #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# وەک ئەندام و چالاکوان کاریکردووە و دواتر لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەردەوامی بەکار و چالاکییەکانی داوە.
لەپاش ئازاد بوونی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 چالاکییەکانی زیاتر لە ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان چڕکردووەتەوە و لەو ڕێکخراوەشدا ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی ژنان و بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی بووە.
لە ساڵی 1998 بووەتە بەرپرسی سەنتەری ڕاگەیاندنی ژنان و خاوەن ئمیتیازی ڕۆژنامەی ژیانەوە.
لە ساڵی 2001 یشیدا، تاوەکوو #13-06-2012#، خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی #ڕێوان# و بەرپرسی سەنتەری ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری ژنان بووە، وەک چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنان و وەک ڕاگەیاندنکارێک خاوەنی چەندین نووسینی ڕەخنەگرانەی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی بوێرانەیە.[1]
لە 13-06-2012 کۆچی دوایی کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 77,288
Scrivi il tuo commento su questo articolo!