ساڵی 1939 لە گەڕەکی #چوارباخ#ی شاری #سنە# لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووە و گۆرانی وتووە.
سەرەتای دەستپێکی ساڵی (1956) بە سروودی (ئەی وەتەن) لە ڕادیۆی سنەوە دەستی پێ کردووە.
دواتر ساڵی (1967) دەچێتە تاران و لە ئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لە ماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووە و تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لە ئێران و ئەوروپا. ڕۆژی #26-06-2019# کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە بریتین لە: (جێژوانی جاران، سرووەی ئاوات، جلوەی دیدار، ئاوێنەی دولبەری، نم نم بارانە، گوڵ بانە، مەگری، وەی لەن) . [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,933