رێکخراوێکی سەربەخۆی قاوانج نەویستە بۆ ڕاوێژ و داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان لە ساڵی 2009 لە لایەن کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسسەوە بەهاوکاری پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی دامەزرا و لە سەرەتای دروستبونییەوە تا ماوەی ساڵێک ئەو پەیمانگایە هاوکاری سەنتەرەکەی دەکرد.
لە 2010-07-18 لە شاری #هەولێر# سەنتەری میترۆ یەکەم کۆنفرانسی خۆی سازکرد و تیایدا دەستەی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەڵبژێردران، هەر لەو کۆنفرانسەدا هاوبەشی کارکردن لەگەڵ ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکان (JFO) ڕاگەیەندراو ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی گشتی هەڵبژێردران. سەنتەری میترۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کاردەکات و ڕوانگەی ئازادییە ڕۆژنامەوانییەکانیش لەسەر ئاستی شارەکانی تری عێراق.
سەنتەری میترۆ لە ساتی دروستبونییەوە چەندین پرۆژە و چالاکی بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی (IWPR) و (IMS)ی دانمارکی و (NPA)ی نەرویجی و (DHRD) بەئەنجامگەیاندووە لەپێناو زیادکردنی مەوداکانی ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بەڕۆژنامەنوسان تا کاتی سفرکردنەوەی.
ئامانجی سەنتەری میترۆ خوڵقاندنی کەشێکی گونجاوە بۆ کاری ڕۆژنامەنوسی لەهەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە جێبەجێکردنی یاسایی کاری ڕۆژنامەنوسی ژمارە 35ی ساڵی 2007 ی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەندکراوەو سەرۆکی هەرێم ئیمزای کردووە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 11,970
Scrivi il tuo commento su questo articolo!