ساڵی 1915 لەهەولێر لەدایک بووە، دۆغرەمەچی کە دامەزرێنەری ناودارترین زانکۆیە لەتورکیا، لەکوردستانیش چەندان نەخۆشخانە و زانکۆی بنیات ناوە، ساڵی 1938 کۆلێجی پزیشکی زانکۆی ئەستەنبۆڵی تەواو کردووە و بووەتە یەکێک لەپزیشکە ناودارەکانی منداڵان.
دواتر بووەتە ئەندامی شانازی زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەرجەنتین، ئوسترالیا، نەمسا، ئینگلترا، ئەمەریکا، بولگاریا، کۆماری دۆمەنیکان، ئیکوادۆر، فنلەندا، فرەنسا، ئەڵمانیا، ئوردن، کازاخستان، تورکمانیا، ئۆزبەکستان، ئازربایجان، تورکیا، مەغریب، تونس، مەکسیک، پۆڵەندا، ئیسپانیا و سوید.
دۆغرەمەچی جگە لەزمانی کوردی و تورکمانی، بەعەرەبی، ئینگلیزی، فرەنسی، ئەڵمانی و فارسی قسەی دەکرد، لەلایەن چەندان سەرۆکی وڵاتانی جیهان پێشوازی لێکراوە و دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی جیهانی وەرگرتووە.
دۆغرەمەچی ساڵی 2007 لەسلێمانی لقی زانکۆی بیلکێنتی تورکی کردەوە، لەهەولێریش زانکۆی بیلکێنتی تایبەتی دامەزراند و بڕیار بوو ئەمساڵ دەست بەخوێندن بکات.
ناوەندی زانکۆی بیلکێنت لەئەنقەرەیە و ساڵی 2009 بەیەکێک لەزانکۆ هەرە گرنگەکانی جیهان هاتە ناسین، لەو زانکۆیانەی ئیحسان دۆغرەمەچی خوێندن بەزمانی ئینگلیزی و تورکیە.
دۆغرەمەچی بووە یەکەم سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاوێژی تورکمانی لەساڵی 1995 لەهەولێر و تا مردیش سەرۆکی وەقفی هەولێر بوو.
رۆژی 25-02-2010 لەنەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 12,277
Scrivi il tuo commento su questo articolo!