نووسەری پێشکەوتنخوازی کورد جەمال عیرفان (1881-1923)
کوڕی عیرفان ئەفەندی کوڕی مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا ڕەسوڵی #کاژاو#ییە.
ساڵی 1881 لە گەڕەکی (#کانی ئاسکان#) لە خێزانێکی خانەدان و ناسراوی #سلێمانی# لەدایک بووە.
سەرەتا لای باوکی و دواتر لای خواجە ئەفەندی خوێندوێتی و پاشان لە قوتابخانەی ڕوشدییەی موڵکی و ڕوشدییەی سەربازی درێژەی بەخوێندن داوە. بۆ تەواوکردنی خوێندن چووەتە بەغدا و لەوێشەوە بەرەو ئەستەمبوڵ ڕۆیشتووە و لەوێ (ئەرکانی حەربییە) ی تەواوکردووە و لە فەیلەقی شەشی سوپای عوسمانیدا کراوە بە ئەفسەر.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4205/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=جەمال عیرفان=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4205/0002.JPG=KTML_Photo_End=
کە جەنگی یەکەمی جیهانی کۆتایی هات و ئینگلیز لە خەڵکی ناوچەکە سوپایەکی لە سلێمانی پێک هێنا کە بە (سوپای لیڤی) یا (لیوی) ناسرا بوو، جەمال عیرفان کرا بەفەرماندەی هێزی پیادەی ئەو سوپایە و پاشان پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی #مەرگە#ی پێ بەخشرا، بەڵام زۆر لەسەر ئەو کارە نەمایەوە و ساڵی 1920 گەڕایەوە سلێمانی و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی ئیداری شار. لەو ماوەیەدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە جۆشدانی خەباتی سیاسی و یەکێک بوو لە ڕووناکبیرە هەرە چالاکەکانی سەردەمی خۆی. لە ڕۆژنامەی پێشکەوتندا گەلێ وتار و لێکۆڵینەوەی بەپێزی بڵاوکردەوە. لەژێر کاریگەریی ئەو ڕێکخراوە سیاسییانەی کە کوردەکانی ئەستەمبوڵ دایانمەزراند بوو، جەمال عیرفان کە گەڕایەوە سلێمانی ساڵی 1920 کۆمەڵێک ڕێکخراوی سیاسی دامەزراند کە هەموویان یەک بەرنامە و ئامانج و پەیڕەوی ناوخۆیان هەبوو. لەوانە #تەعالی کوردستان#، کوردستان، وەتەنییەکان، فیدائییانی کوردستان، خۆرهەڵاتن (شروق) . ئەم کەسێتییە نیشتمانپەروەرە لە نووسین و هەڵوێستی دا هەمیشە پشتگیری لە هەژاران و لە بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی کردووە و بەقووڵی لە مەسەلە ئابووری و فەلسەفییەکان گەیشتووە، بۆیە کۆنەپەرستان بەئاشکرا کەوتونەتە دژایەتی کردنی، بەڵام جەمال عیرفان کۆڵی نەدا و درێژەی بەرێبازەکەی دا.
جەمال عیرفان، لە شاری سلێمانی لە #12-12-1923# تیرۆرکرا.[1]
پاش ڕاپەڕین دەزگایەک بەناوی ئەمەوە بەناوی #دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان# لە سلێمانی دامەزرا.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 249,786
Scrivi il tuo commento su questo articolo!