ناو: ڕابەر
ناوی باوک: تەڵعەت
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #31-01-1986#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ڕابەر تەڵعەت لە ڕێکەوتی 31-01-1986 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، لە ساڵانی (2006-2007) لە زانکۆی سەڵاحەدین بەکالۆریۆسی لە بەشی کۆمەڵناسیدا بەدەستهێناوە.
نووسەر و لێکۆڵەرە. هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی، زانکۆی یاگیلۆنسکی لە پۆڵەندا. خوێندکاری دکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان و پەیوەندی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کوردستان-#هەولێر# UKH.
ڕابەر تەڵعەت لەنێوان ساڵەکانی 2008 بۆ 2017، وەک توێژەر لە پەیمانگای ئێراق بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە بەیرووت و هەولێر کاری کردووە. وەک توێژەر بەشداری لە زۆربەی پڕۆژەکانی پەیمانگای ئێراقی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کردووە.
خاوەنی سێ پەرتووکی چاپکراوە بە ناونیشانەکانی:
1-گەنج و بەشداری سیاسی 2006
2-پێگەی عەقڵ و سەفسەتە لەلای عەلی وەردی 2008
3-پێش دێموکراسی 2021
هەروەها چەندین توێژینەوەی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکاندا چاپ بووە. لەپاڵ نووسینی سەدان وتاری شیکاری و ڕۆژنامەوانی لە میدیاکانی کوردستاندا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 5,531
Scrivi il tuo commento su questo articolo!