ناو: نووری
نازناو: شێردڵ، لەلایەن #مەلا مستەفا بارزانی#یەوە پێ دەبەخشرێ
ناوی باوک ئەحمەد تەها
$ژیاننامە$
ئەو پیاوەی بەشداری چەندین گرووپ و ڕێکخراو و حزبی کردووە بەشوێن مافی زەوتکراوی گەلێکەوەبوو کە هەموو ژیانی خێزانەکەی لەسەردانا و هەر ڕۆژەی بەڕێگایەکدا و هەر ڕۆژەی لە گوند و شارێک دەگیرسایەوە، گرتن و لێدان ئاوارەکردن و ڕاونان و ڕاگواستن و دەرکردن لە کاری حکومی ڕاینەگرت، ئەو بەدوای ئامانجێکی گەورەوەوە بوو گوێی بە هیچ شتێک نەدەدا و تەمەنی خۆی لەپێناوا دانا.
ئەم تێکۆشەرە لە بنەماڵەیەکی سەنگین لە ساڵی 1921دا لە شیوی قازی چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، ماڵیان هاوماڵی کاک مستەفا ئەمین بووە، باوکی سەرکردەی #بزووتنەوەی گۆڕان# #نەوشیروان مستەفا#،
کاک نووری براگەورەی حەمەی ئەحمەد تەها بوو ناسرابوو بە کامەران موکری شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕی کوردستانە بە هەڵبەستە ئاگرینەکانی کوانووی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی جۆشداوە و خزمەتێکی گەورەی بەکاروانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردستان کردووە، وە دایک برای #ئەخۆل#ی شاعیر بووە، ئەم پیاوە تێکۆشەرە بەشداری کردووە لەحزبی هیوا و ڕزگاری وەک ئەندام و بەشداری هەموو چالاکییە سیاسییەکانی ئەو سەردەمەی خۆی کردووە، کەسێکی بوێر و ڕۆشنبیر و چالاک و دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بووە، پاشان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی.
لە ساڵی 1941دا کۆلێژی سەربازی #بەغدا# تەواودەکات، هاوسەرەکەشی سەرشەقامی بووە بەناوی نەجیبەخانی عەبدەی سەرشەقام، منداڵەکانی ئاسۆ، شیرین، ئاراس، ئاواز، ئاکۆ، زمناکۆ، ژاڵەکۆ، ئەحمەد، یەکێک بووە لەو ئەفسەرە کوردانەی کە شەرەفی بەشداریکردنی #کۆماری کوردستان#ی پێبڕاوە لە شاری #مەهاباد# و پاش ڕووخانی کۆماری مەهاباد و لەسێدارەدانی #قازی محەمەد# پێشەوای کورد دەگەڕێتەوە بەرەو شاری #سلێمانی# بەڵام لە سنوور دەستگیردەکرێت و دەبرێتە بەردەم دادگا وەک ئەفسەرێکی هەڵهاتوو دەیانەوێت دادگایی بکەن، بەهەوڵ و تەقەڵایەکی زۆری کەسوکار و دۆستانی حوکمەکەی لەسێدارەدانەوە بە 10ساڵ حوکم، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ڕزگاری دەبێت، بەڵام ئەفسەرە هاوڕێکانی لەسێدارەدەدرێن و دەبنە سمبولی تێکۆشانی نەتەوەیەک، شەهیدان #محەمەد قودسی# و #مستەفا خۆشناو# و #خەیروڵڵا عەبدولکەریم# و #عیزەت عەبدولعەزیز#، پاشان بەماڵ و منداڵەوە دوورخرانەوە بۆ خوارووی ئێراق لە ساڵی 1958دا، پاش کودەتاکە گەڕاونەتەوە شاری سلێمانی، لە هەڵگیرسانی #شۆڕشی ئەیلول#دا دەورێکی گەورە و گرنگی هەبووە، پیاوێکی ڕۆشنبیر و بەئەزموون بووە لە فەرماندەیدا، نەوشیروان مستەفا لە پەرتووکی بیرەورییەکانییدا دەڵێت: کە گەنج بووم نووری ئەحمەد تەها زۆر شتی فێرکردم لە سیاسەتدا، ئەم پیاوە تێکۆشەرە هەموو تەمەن و ڕەنجی خێزانەکەی پێشکەش بە خەباتی گەلەکەی کرد کە تاکە سەروەرییە ماوەتەوە بۆ خێزانەکەی و فەخری بە ناو و ژیانییەوە دەکەن، ئەم پیاوە ڕۆژانە بەدەم چالاکی و خەباتەوە چووە بەشدارێکی گەرموگوڕی ناو کۆڕی خەبات بووە، یەکێک بووە لەوانەی لە دڵی مێژوودا جەسارەتی شۆڕشگێڕانەیان هەبووە، لەبەرجەسارەت و ئازایەتی بارزانی نەمر نازناوی شێردڵی پێ دەبەخشێت، ئەم پیاوە لە ساڵی 1960وە لێپرسراوێتی لقی 4ی پارتی وەردەگرێت، بەردەوام دەبێت تاکوو نسکۆکە، پاشان بەردەوام دەبێت، لە #21-05-1991# دەچێتە کاروانی سەروەرانی تێکۆشەرانەوە و کۆچی دوایی کردووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 56,247
Scrivi il tuo commento su questo articolo!