ئەستێرەی پڕشنگداری ئاسمانی ئەدەبی کلاسیکی کوردی مامۆستا عەباسی حەقیقی ساڵی 1902 ی زایینی لە گوندی مەرجان ئاوای دەشتی حاجی حەسەن سەربە ناوچەی #مەهاباد# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێی ناوەتە سەر دنیا. دێبۆکری و تایفەی شێخ ئاغا بوو. بە منداڵی بۆ یەکەم جار لە گوندی مەرخوزی سەربە شاری #سەقز# چووەتە قوتابخانە و لە ماڵێش لە لای باوکی گلستان و بوستان ی سەعدی و کیمیای سعادت و پەرتووکگە لی بابەتی ئەو سەردە می خوێندوه. زۆر بە لاوی مامۆستاکە ی ماڵیی واتە باوکی لە دە س داوه. ئیتر خۆی دە مێنێ و دایکێکی دڵسۆز و لە عەینی نەخوێندە واری ژیر و ئەوینداری هەڵبەست و پەرتووکخانە یەکی ئاخندراو بە دیوانی شاعیرانی کورد و فارس. بەهۆی موتاڵای زۆری ئەم دیوانانە زە وقی هەڵبەست وتنی دە بزوێ و لە تە مە نی چاردە ساڵیدا یەکەم هەڵبەستە کانی دادە نێ. دایکی بۆ درێژە دان بە خوێندن دەی نێرێتە گوندەکانی ئیسکی بەغد ا و باخچه. هاوکلاسەکا نی لە م قوتابخانانە ما مۆستا سەید کا میلی ئیمامی (ئاوات) و خاڵە مینی بە ڕزە نجی کە هەر دووکیان لە شاعیرانی گە ورەی کوردن، دە بێ. ئیتر کاتی ئەم سێ لاوە خۆش زەوق و خوێن شیرین و سەحەت سووکە دەکەونە لای یەک بە قەولی مامۆستا حەقیقی کات و ساتیان لە بری خوێندنی سەرف و نەحو، سەرف و مەحوی گاڵتە و گەپ و مووشەرعێن دە بێ. لە ساڵی 1934 دا وەک کارمەند لە دایرەکانی دارایی و دوخانیە لە شارەکانی #بۆکان# و مەهاباد کار دەکا. لە کۆماری کوردستان دا حەقیقی بە نازناوی (ع.هونە ڕ) دێتە جەرگەی خەبات گێرانی دژ بە پەهلە وی. بە هەڵبەستی بەرزی خەوی غەفڵەت لە گۆڤاری نیشتمان ژمارە کانی 7، 8، 9 تەکانیک بە هەڵبەستی نیشتمانی ئەو سەردەمەدا دەدات. لە ساڵی 1963 لە بۆکان خانەنشین دە بێ و باقی تەمەنی پڕپیت و بەرەکەتی 94 ساڵەی تا پازدەی ژانویەی 1997 واتە 12 ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە سەفەرێکی دوومانگە بۆ ئەڵمانیا و هولەند لەم شارە دەباتە سەر. لەو ڕۆژەدا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان دڵی ئەوینداری گەل و نیشتمانی مامۆستا حە قیقی لە لێدان کەوت و ڕۆژی دواتر بە بەشداری شاعیران و نووسەران و هونەرمەندان و خە ڵکی شاریبۆکان و شارەکانی دە ورووبە ڕ لە گۆڕستانی ئەو شارە تە سەلیم بە خاک کرا. پێویستە بڵێم دە ست و زمان و قەڵەمی مامۆستا تەنانەت تا چەند کاتژمێر پێش وەفاتی هەر لە گەڕ و لە خزمەت گەل و نەتەوە کەی دابوو.. سێ بەرهەم و کۆمە ڵێک هەڵبەستی چاپ نە کرا و کە یەکێک لەوانە سەفەرنامەی ناتەواوی ئەم سەفەرەی ئەوروپایە پێشکەش بە پەرتووکخانەی ئەدهبی کوردی کردووه. دیوانی حە قیقی، کولکە زێڕینە و شەونم کەئەم یەکە یان تەرجومەی غەزەلیاتی حافزی شیرازییە بە کوردی. بە کۆچی دوایی ئەم هۆنەرە بەنرخ و پایەبەرزە بووکی بەهاری نیشتمان بۆ بولبولی غەزەلخوانی سەر سفرە و خوانی جلکی ڕەشی پۆشی و گەل و نیشتمان بۆ لەدە سدانی دوایەمین کوڕی بەری پێشوو سوورانی شین بوو بەڵام بولبولی شەیدای هەڵبەست و ئەوینی هێلانە ی هەرگیز لە دڵی میللەتێک ناشێوی کە بۆ گەورە پیاوانی ڕێز و حورمە تی بەردەوامی هەیە و دەبێت. [1]
دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزڵوومان بەسە
مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵە و زوڵفی خاو
گیری بەندیخانە تا کەی بەندی بێ ئامان بەسە
هەرچی بووم بردی بە تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە گەر تاوان بەسە
ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسری تازەدا
شێت و سەرگەردانی تۆم حەیرانی تۆم حیرمان بەسە
گەنجی عیشقت پڕ بە وێرانەی دڵە و من پێم کەمە
تا زیاد بێ چاوەڕێی دیشم مەڵێ ئێحسان بەسە
گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە
ئاورت بەردا دڵ و گیانی حەقیقی چاوەکەم
دەردی بێ دەرمانە عیشقت دەردی بێ دەرمان بەسە