ناو: سەرفراز
نازناو: سەرفراز نەقشبەندی
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-02-2023#
شوێنی لەدایکبوون: #ئامێدی#
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
$ژیاننامە$
سەرفراز عەلی نەقشبەندی لە ساڵی 1952 لە شارۆچکەی بامەڕنی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای #دهۆک# لەدایکبووە و لە ڕۆژی 10-02-2023 لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9802/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=سەرفراز نەقشبەندی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9802/0001.JPG=KTML_Photo_End=
نەقشبەندی یەکێک بوو لە ژنە ڕۆژنامەڤانە پێشەنگەکان لە کوردستان بەر لە ڕاپەڕین، دوای ڕاپەڕین ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بوو لە #هەولێر#. لە چەند ڕۆژنامەیەکی دیکەش کاری کردووە و نووسیویەتی.
یەکەمین ئافرەتی کورد بوو لە هەرێمی کوردستان، کە خاوەنی (ئیمتیاز و سەرنووسەری) ڕۆژنامە بووە.
- مامۆستای پەروەردە و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ئافرەتان بوو.
- لە بنەماڵەیەکی ئایینی و ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لە دایکبووە و هەموو قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی لە شاری دهۆک و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە شاری بەغداد تەواوکردووە.
- لە ساڵی 1980 کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە #زانکۆی سلێمانی# تەواوکردووە.
- وەکوو مامۆستا و فەرمانبەر لە شارەکانی هەولێر و #سلێمانی# بەردەوام بووە لە خزمەتکردن.
- لە ساڵی 1996 ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردووە.
- لە ساڵی 1998 بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری ڕۆژنامەوانی لە وڵاتی لوبنان بەدەستهێناوە، دواتر لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە.
_ لە ساڵی 1992 سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بوو.
- سەرەتا بە نووسینی چیرۆک دەستی پێ کردووە و دواتر ڕۆمانی نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە، ئەو پەرتووکێکی لەسەر ئەدەبی منداڵان بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی بوو.
- ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت بووە.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بوو. [1]