لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد حەسەن عەلی، لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی پوسان لە کۆریای باشوور نمایشکرا.
ئەم فیلمە بەرهەمی بەرِێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرە سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لە چیرۆکێکی چیرۆکنووسی کورد #شێرزاد حەسەن# وەرگیراوە.
لە پازدەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی پوسانی نێونەتەوەیی ئەم فیلمە ڕۆژی شەممە 9 تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر بەئامادەبوونی دەرهێنەری فیلم نمایشکرا.
موحسین محەمەد بەرِێوەبەری بەرهەمی فیلمەکە لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن گووتی ئەگەرچی دەبوو من و وەلید مەعروفی ئەکتەری سەرەکی لەو فێستیڤاڵە بەشداری بین، بەڵام وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕێگربوو لەوەی ئێمە بچین، بۆیە دوێنی بەبێ ئامادەبوونی ئێمە فیلمەکە نمایشکراوەو وەک دەرهێنەری فیلمەکە لەوێوە پێی ڕاگەیاندم کە هەموو بینەرانی هۆڵەکە چاوەرِێی هاتنی ئەکتەری سەرەکی بوون، بەڵام ئەو بەتەنها چووەتە سەر تەختەی شانۆ و بەدڵگەرمییەوە چەپڵەرِێزان کراوە.
گوتیشی ئەو فیلمە لە ڕۆژانی 10و11و12ی ئۆکتۆبەری 2010 نمایشی تایبەتی بۆ دەکرێت، کە فیلمەکە زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵەکەو ئومێدیش زۆریشمان بەکارەکەمان هەیە.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 15,531
Scrivi il tuo commento su questo articolo!