شانۆیی لێمانگەڕێن بژین وەک بەشێک لەپرۆگرامەکانی وەرزی ڕەشەبای سلێمانی بۆ شانۆی گەنجان نمایشکرا.
ئەو شانۆییە کە بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجە بوو لەدەقی (پێکرانی هۆزاری)ی وەلید ئیخلاسی-یەوە وەرگیراوە و نووسەر عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لەئامادەکردن و دەرهێنانی سالم مەجید شوکروڵڵا-یەو هەریەک لەشانۆکاران ئالان هادی و سەڵاحە ڕەش کارەکتەرانی شانۆییەکەیان بەرجەستەکرد، جگە لەوە ستافێکی هونەری سەرجەمی کارەکانی میوزیک و ڕوناکی و دیکۆریان جێبەجێکردبوو.
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 10,324