ساڵی 1954 لە شاری #کەرکووک# لە دایکبووە. ساڵی 1977 بەکالۆریۆسی لە زانستی ئابووریدا لە زانکۆی #سلێمانی# بە دەستهێناوە.
کارەکانی بەم شێوەیەیە:
-ساڵی 1977 یەکەم پێشانگەی شێوەکاری لە شارۆچکەی #جەلەولا#-گوڵاڵە کردووەتەوە.
-ساڵی 1985 دووەم پێشانگەی تایبەتی لە شاری کەرکووک کردووەتەوە.
-ساڵی 1992 سێیەم پێشانگەی لە هۆڵی چەرمۆ لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# کردووەتەوە.
-سالێ 1997 چوارەم پێشانگەی لە هۆڵی چەرمۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کردووەتەوە.
-ساڵی 1998 پێنجەم پێشانگەی لە هۆڵی چەرمۆ لە شارۆچکەی چەمچەماڵ کردووەتەوە.
- لە ساڵانی 1997-1998 بەشداری زیاتر لە (25) پێشانگەی هاوبەشدا کردووە لەشارەکانی (سلێمانی، دیالە، دیمەشق، حەلەب، چەمچەماڵ، #دەربەندیخان# و خوولەکانی گەڕۆکی زاموا) کردووە.
لە 24-06-2006 کۆچی دوایی کردووە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 41,081
Scrivi il tuo commento su questo articolo!