پارتی لە16ی ئابی 1946دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەئامادەبوونی 70 ئەندام لەبەغدا بەست و دامەزراندنی "پارتی دیموکراتی کورد" ڕاگەیەندرا. لەم کۆنگرەیەدا بارزانی بەسەرۆکو شێخ لەتیفی حەفیدو کاکە زیاد بەجێگری یەکەمو دووەم دانران. "هەمزە عەبدوڵڵا، عەلی عەبدوڵڵا، میرحاج ئەحمەد، ساڵح یوسفو تەها محێدین" دیارترین کەس بوون کە بۆ سەرکردایەتی هەڵبژێردران. هەر لەکۆنگرەی یەکەمدا، ساڵح حەیدەریو نافیع یونس کە لەشیوعییەکانەوە نزیکبوونو دەیانویست بێنە پارتییەوەو بەشداری لەدامەزراندنیدا بکەن، بەڵام وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەوەی کە شێخ لەتیفو کاکە زیاد بەجێگری یەکەمو دووەمی سەرۆکی پارتی دیاریکران، کشانەوە.
سەچاوە: سات - ماڵپەڕی ئاوێنە
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,254
Scrivi il tuo commento su questo articolo!