سەعید گاباری خەڵکی #حەسەکە#ی ڕۆژاوای کوردستانە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین سترانی بەناوبانگی هەیە، چەند گۆرانیبێژێکیش گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/22075/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=سەعید گاباری=KTML_Style=width:7%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/22075/0011.JPG=KTML_Photo_End=
ئەو هونەرمەندە یەکێکبووە لەوانەی لە سەیدایێ تیرێژ و جگەر خوین نزیکبووە؛ چەندین هۆنراوەی ئەوانی کردووە بە گۆرانی، یەکێک لە گۆرانییە ناسراوەکانی بڵبڵێ دڵشادە، کە سەیدایێ تیرێژ نووسیویەتی.
گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینایە، چووەتە ناو پێشمەرگە و وەکوو هونەرمەندێک لە ڕیزی شۆڕشدا بووە، لەگەڵ سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی ئەڤینداری و جیاوازی گوتووە.
سەعید گاباری باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.[1]
ڕۆژی #04-05-2020# سەعید گاباری بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە و هەر لە هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی خۆی دەنێژرێت.[2]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,821
Scrivi il tuo commento su questo articolo!